ئەمرۆ چوارشەممە 8ی ئایاری 2024، بانكی بازرگانیی عێراق دوای راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، داوای له حكومه‌تی هه‌رێم كرد "لیستی ناوی موچه‌خۆرانیان به به‌ڵگه‌ی سه‌لمێندراو" بۆ ره‌وانه بكه‌ن تا بانكه‌كه ده‌ست به پرۆسه‌ی "ته‌وتین" بكات.
بانكی بازرگانیی عێراق TBIله لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك باسی له كۆبونه‌وه‌ی وه‌فدێكی تایبه‌تمه‌ندا به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكه‌كه كردوه كه له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی تایبه‌تمه‌ندی هاوتای خۆیان له حكومه‌تی هه‌رێم له شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر "ته‌وتین"كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كۆبونه‌ته‌وه.
ده‌شڵێت له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆسه‌ی كردنه‌وه‌ی هه‌ژمار و ده‌ركردنی كارتی بانكی و دانانی ئامێری پاردانی ئه‌لیكترۆنی له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێم كراوه بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌توانن به پاره‌ی كاش له‌و ئامێرانه‌وه موچه‌كانیان رابكێشن.
وه‌فدی TBI به وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێمی وتوه، پرۆسه‌ی ته‌وتینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌لای محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه زۆر گرنگه و خۆی به شه‌خسی و به راسته‌وخۆ چاودێریی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كات و پرۆسه‌كه به گرنگ ده‌زانێت بۆ "كه‌سوكارمان له هه‌رێمی كوردستان".
بانگی TBI ئاماده‌یی ته‌واوی خۆی بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی له‌باره‌ی تهوتینكردن و ده‌ركردنی كارتی ئه‌لیكترۆنی بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم راگه‌یاندوه‌و رایگه‌یاندوه "چاوه‌روانی حكومه‌تی هه‌رێمین ناوی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌مان به به‌ڵگه‌ی سه‌لمێندراو بۆ ره‌وانه بكات كه پرۆسه‌ی ته‌وتینكردنی موچه ده‌یانگرێته‌وه، تا ده‌ست به پرۆسه‌كه بكرێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریكردنی بانگی TBI له پرۆژه‌ی "هه‌ژماری من" و به دیجیتاڵكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی راگه‌یاند و خۆشحاڵیی خۆی به هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ئه‌و به‌نكه عێراقییه بۆ ناو سیستمه‌كه ده‌ربڕی.
وه‌زاره‌تی دارایی وتویه‌تی: "بە خۆشحاڵیەوە ڕایدەگەیەنین کە بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بەشداری لە پڕۆژەی هەژماری من بۆ بە دیجیتاڵکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات."
AM:11:44:08/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 2148
جار خوێنراوهتهوه