كرێكاره بیانییه‌كان هه‌رێم جێده‌هێڵن
کرێکارێکی بیانی لە هەرێمی کوردستان
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به رووی گەشتی نێوده‌وڵه‌تی، كرێكاری بیانی كه‌متر دێنه هه‌رێمه‌وه و رۆژانه‌ش 40 تا 50 له‌و كرێكارانه، هه‌رێم جێده‌هێڵن.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كار‌و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگەیاند: "به هۆی شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی داراییه‌وه هاتنی كرێكاری بیانی بۆ هه‌رێم كه‌میكردووه و له به‌رامبه‌ریشدا چوونه‌وه‌ی كرێكاری بیانی له هه‌رێمه‌وه بۆ وڵاتانی خۆیان زیادی كردووه".
نه‌زمی مو‌سا له‌و باره‌یه‌وه ئاشكرای كرد: "له‌دوای شه‌ڕی داعش و دواتر قه‌یرانی دارایی كه به‌دواییدا هات، ره‌وشی كار‌و كرێكار له هه‌رێمی كوردستان رووی له كه‌می و لاوازییه، به‌تایبه‌ت كرێكاری بیانی، هاتنی كرێكاری بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان تا دێت روو له كه‌می ده‌كات و داواكاریی له‌سه‌ر ئه‌مان به‌تایبه‌ت له ساڵی 2017 كه‌می كردووه."
وتیشی: "له‌مساڵدا ئه‌وه‌ی تا ئێستا داواكراوه له‌وانه‌یه له سنوری دوو هه‌زار كرێكار بووبێت كه بێن بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌وانه‌یه ئه‌و دوو هه‌زار كرێكاره نیوه‌یان، واته له سنوری 50%ی ئه‌و ژماره‌یه هاتبێتنه ناو هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وانی دیكه به هۆكاری جیاجیا نه‌هاتوون".
سه‌باره‌ت به چوونه‌وه‌ی كرێكاران و جێهێشتنی هه‌رێمی كوردستان به هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی دروستبووه، نه‌زمی مو‌سا به ئاژانسی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاندووه: "كرێكاران به به‌رده‌وامی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاتانی خۆیان ئه‌وانه‌ی ساڵانی پێشتر لێره بوون چی به‌هۆی كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كانییان بێت، یان كه‌میی كار و نه‌مانی پڕۆژه و قه‌یرانی دارایی، رۆژانه له نزیكی 40 تا 50 كرێكار ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا روونیكرده‌وه كه داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به رووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا هۆكارێكی دیكه‌یه له دوو مانگی دوایی بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی كرێكاری بیانی و له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرایكرد كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه داخراون ئیدی هاتنی كرێكاری بیانی كه‌می كردووه، به‌شێكی زۆر كه‌مییان له رێگه‌ی سنووره‌كانی ئێران و توركیاوه دێن، ئه‌گه‌ر نا ناچن بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و له عیراقه‌وه نایه‌ن بۆ ئێره".
نه‌زمی مو‌سا روونیكردووه‌ته‌وه"ئه‌و كرێكاره بیانییانه‌ی ده‌هێنرێن له ئێستادا زیاتر خزمه‌تكاری نێو ماڵانن كه دێن و كرێكاری پڕۆژه‌كان كه‌متر دێن، ئه‌وانه‌شی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌چنه‌وه بۆ وڵاتانی خۆیان كرێكاری پڕۆژه‌كانن و كرێكاری خزمه‌تكاری ماڵان كه‌متر ده‌چنه‌وه".
له‌باره‌ی رێژه‌ی بێكاریش له‌هه‌رێمی كوردستان نه‌زمی مو‌سا رایگه‌یاند: "قەیرانی دارایی تا زیاتر بێت رێژه‌ی بێكاری زیاتر ده‌بێت، به پێی ئامار و رووپێویییه‌كان كه وه‌زاره‌تی پلاندانان له رابردوودا ئه‌نجامیدابوو رێژه‌ی بێكاری زیاتر له 14% بوو، به‌ڵام ئێستا زیاتر بووه و رێژه‌كه زیاتر هه‌ڵكشاوه".
ر.ع
PM:09:50:10/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 6342
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت