پۆڵهندییهك به ئهسپ هاته كوردستان
كریستیان بەرگیر
وێستگه نیوزـ
هاوڵاتییهكی پۆڵهندی و لە سویدەوە گەشتێکی دورودرێژی بە سواری ئەسپ بۆ شاری قودس دەسپێکردووە و ئێستاش له ههرێمی كوردستانه.
كریستیان بەرگیر، ئهو هاوڵاتییه پۆڵهندییهیه كه لهمیانی گهشتهكهیدا چەند وڵاتێکی بڕیوە و ئێستاش ڕێگاکەی بە هەرێمی كوردستاندا تێپەر دەبێت، وەک خۆشی دەڵێت، زۆر دڵخوشە بەو پێشوازییەی لە لایەن هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانەوە لێی كراوە.
بهپێی ههواڵێكی ئێن ئاڕ تی، كریستیان بە هەر شوێنیكدا بڕوات لە لایەن دانیشتوانەکەیەوە پێشوازی لێدەكرێت و وێنەی لەگەڵدا دەگرن، هەر کە شەویشی بە سەردا هات هەوڵدەدات لە شوێنكی ئاوەداندا بمێنێتەوە.
ئەو گەشتیارە لەبەرئەوەی بە سواری ئەسپ گەشتەکەی ئەنجام دەدات، زیاتر لە گوندەكاندا دەمێنێتەوە، لە دەوروبەری هەولێریش لەلایەن ریكخراوی دوازدە سوارەی كوردستانەوە پێشوازیی لێكراوه.
كریستیان بەرگیر نزیكەی شەش مانگە گەشتەکەی دەستپێكردووە و ماوهی 15 رۆژە لە هەرێمی كوردستانە، بڕیاریشە دواتر بچێتە ئێران و پاشان بگەڕێتەوە خاكی عیراق و لەوێوە بۆ ئوردن و ئینجا بەرە و شاری قودس بەڕێ بکەوێت.
ر.ع
PM:11:21:11/11/2017
ئهم بابهته 7820
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت