شاندی هه‌رێمی كوردستان و عیراق كۆبونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌یان سازكرد


وێستگه‌ نیوزـ

دووباره‌ شاندی هەرێمی کوردستان و عیراق لەبارەی ئاڵۆزییەکانی نێوانیان و دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کۆبوونەوە.

بابەکر زێباری، سوپاسالاری پێشووی عیراق، راگەیاند"لەچوارچێوەی ئەو کۆبوونەوانەی لەنێوان هەولێر و بەغدا بەڕێوەچوون، رۆژی پێنجشەممە 2ی تشرینی دووه‌می 2017، شاندی هەرێمی کوردستان و عیراق بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو دۆخەی دروستبووە لە موسڵ کۆبوونەوە. "

کۆبوونەوەكه‌ لەکاتێکدایە کە لەماوەی رابردوو چەند کۆبوونەوەیەکی دیکە لە رۆژهەڵاتی موسڵ و چەند شوێنێکی دیکە لەنێوان شاندی هەرێمی کوردستان و شاندی عێراقی ئەنجامدراوە.

بەرەبەیانی 16ی ئۆکتۆبەری2017 سوپای عیراق و حەشدی شەعبی بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەستیان بە پێشڕەوی کرد. 

لە ئەنجامی ئه‌و پێشڕه‌وییه‌شدا لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق و حەشدی شەعبی لە چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان شەڕ و پێکدادان روویدا. 


PM:11:08:02/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 7201 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو