هەرێمی كوردستان بۆ پشووی سبەینێ بڕیاریدا


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی رایگەیاند، سبەینێ لە هەرێم پشوو نییە و دەوامی فەرمییە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە وێستگە نیوزی راگەیاند، بۆ پشووی سبەینێ بەبۆنەی رزگاركردنی خاكی عیراق لەدەست رێكخراوی داعش، لە هەرێمی كوردستان پشوو نییە و دەوامی فەرمی دەبێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق كۆتایی هاتنی شەڕی لەدژی چەكدارانی داعش راگەیاند كە زیاتر لە سێ ساڵە بەردەوامە، بەو بۆنەیەشەوە سبەینێ 10-12-2017ی كردە پشووی فەرمی لە عیراق.


PM:09:11:09/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 38138 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو