رونكردنه‌وه‌یه‌ك له شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگیی عیراقەوە
وێستگه نیوزـ
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگیی عیراق سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی به ناڕاست له‌قه‌ڵه‌مدا كه باس له بڵاوبونه‌وه‌ی هێزی ئه‌مریكا له قه‌زای دوزخورماتوو ده‌كه‌ن.
له هه‌واڵێكی به‌په‌له‌دا كه له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك دایناوه، شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگیی عیراق ده‌ڵێت: "هه‌ندێك له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی له هه‌ولێر پڕوپاگه‌نده و هه‌واڵی ناڕاست بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه گوایه هێزی ئه‌مریكا له قه‌زای دوزخورماتو بڵاوه‌ی پێكراوه".
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگیی عیراق ده‌ڵێت: "له‌وباره‌یه‌وه فه‌رمانده‌یی پرۆسه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كان سه‌رله‌به‌ری ئه‌و پڕوپاگه‌نده و هه‌واڵه ناڕاستانه ره‌تده‌كاته‌وه" و داواشیكردووه كه "مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌دا نه‌كرێت كه بازاڕگه‌رمی ده‌كه‌ن و له‌پشتیانه‌وه ئه‌جیندایه‌ك هه‌یه كه ئامانجه‌كه‌ی ئاشكرایه چییه".
له چه‌ند رۆژی رابردوودا هاوپه‌یمانان هێزێكی تایبه‌تیان ره‌وانه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازیی كه‌یوان له شاری كه‌ركوك كردووه و ئامانج له ناردنیشی به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌كان، ئاماده‌كارییه بۆ قۆناغی داهاتوو و رێگرتنه له دروستبونی بارگرژی له سنوری كه‌ركوك و قه‌زای خورماتووی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
به‌پێی راپۆرتێكی ده‌نگی ئه‌مریكا، هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان ترسیان له‌وه هه‌یه بارگرژییه‌كانی كه‌ركوك و خورماتوو ته‌شه‌نه بكه‌ن و له‌ده‌ست ده‌ربچن، بۆیه له‌ئێستاوه هێز له‌سه‌ربازگه‌ی كه‌یوان كۆده‌كه‌نه‌وه و خۆیان بۆ قۆناغی ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی بارگرژی ئاماده ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر رووبدات.
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له لیستی برایه‌تی، به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه "عێراق ئێمه‌ی چه‌ككردووه و هێزمان له كه‌ركوك نه‌ماوه، كه‌چی ئه‌وان چیان بوێت به چه‌كه‌وه ده‌یكه‌ن"، وتوشیه‌تی "هاتنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كه هێزێكی بێلایه‌نن، گرنگه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك".
هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا، ئه‌و هێزه‌ی ره‌وانه‌ی سه‌ربازگه‌ی كه‌یوان كراوه هێزێكی تایبه‌تی نه‌وعیه و پێش رۆیشتنی هێزه‌كه‌ش بۆ ئه‌و سه‌ربازگه‌یه، هاوپه‌یمانان به‌ئاماده‌بوونی ئه‌مریكیا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا تاوتوێی گرنگی ناردنی ئه‌و هێزه و رێگرتنیان له‌دروستبونی بارگرژی كراوه.
ده‌رباره‌ی پێكهاته‌ی هێزه‌كه، عه‌سكه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه "ئه‌و هێزه‌ی هاتوه‌ته كه‌یوان هێزی جیاوازترن له‌و هێزه‌ی پێشوو، هێزێكی شه‌ڕكه‌ر دیارن".
وه‌ك له راپۆرته‌كه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا هاتووه، زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن هاوپه‌یمانان ترسیان له دروستبوونی بارگرژی و شه‌ڕ له كه‌ركوك و خورماتوو هه‌یه، به‌تایبه‌ت ناوبه‌ناو گرژی رووده‌دات و لایه‌نی كوردیش له‌و ناوچانه هه‌ست به‌په‌راوێزخستن ده‌كات، عییراقیش هێز و چه‌كی پێویستی بۆ ئه‌و ناوچانه ناردووه، بۆیه هاوپه‌یمانان ده‌یانه‌وێت بۆ حاڵه‌تی پێویست هێزیان له‌و ناوچانه ئاماده‌بێت.
عه‌قید رایان دیلۆن، وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیش له به‌غداوه رایگه‌یاندووه رۆیشتنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ربازگه‌ی كه‌یوان له كه‌ركوك به‌هه‌ماهه‌نگی بووه له‌گه‌ڵ هێزه عییراقیه‌كان، جه‌ختیشی كردۆته‌وه "هێزه‌كانمان له‌سه‌رانسه‌ری عییراقدا جارێكی تر جێگیر ده‌كه‌ینه‌وه".
گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری، له‌كاتێكدا بووە کە به به‌رده‌وامی فرۆكه به‌سه‌ر ئاسمانی كه‌ركوك و خورماتودا سوڕاونەتەوە و چاودێری جموجوڵەکانیان کردووە، به‌تایبه‌ت وه‌ك لە هەواڵەکەدا هاتبوو، رۆژی چوارشه‌ممه 29ی تشرینی دووه‌می 2017، له ناوچه‌ی قه‌ڵخانی باكوری رۆژئاوای خورماتوو شه‌ڕێكی قورس له‌نێوان حه‌شد و چه‌كداره خۆبه‌خشه كورده‌كان روویداوه و تیایدا 3 چه‌كداری حه‌شد كه هه‌رسێكیان دانیشتوی قه‌زای داقوقی باشوری كه‌ركوك بوون كوژراون.
ر.ع
PM:08:16:02/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 7140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت