چه‌ند دیلێكی شه‌ڕه‌كه‌ی خورماتوو ئازاد كران


وێستگه‌ نیوزـ

جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی لە خورماتوو رایگەیاند چوار كەس كە لە رۆژی 16ی تشرینی یه‌كه‌می رابردودا لە خورماتوو بە دیلی كەوتبوونە دەست حەشدی شەعبی، ئازادكران.

حەسەن بارام، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی 16ی یەكێتی لە خورماتوو رایگەیاند "ئەمڕۆ چوار لەو كەسانەی لە 16ی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو لە خورماتوو بە دیلی كەتبوونە دەستی حەشدی شەعبی، لەلایەن حەشدی شەعبییەوە ئازادكران."
وتیشی: "لەناو ئازادكراوەكاندا پێشمەرگە ‌و خەڵكی خۆبەخش هەن، هەوڵەكانیشمان بەردەوامە بۆ ئازادكردنی هەموو ئەو كەسانەی لەو رۆژەدا بەدیل گیراون".

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەبارەی ئەو دیلە ئازادکراوانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، ناویان: حەسەن عەلی، هێمن ئازاد، بڕوا فازڵ و سیروان فازڵە کە خەڵكی شارۆچكەی رزگارین.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ زانیاریی ئه‌وه‌ بڵاوبوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئەو چوار کەسە شەوی رابردوو هەواڵیان پێداون کە دۆزراونەتەوە و لەلایەن دژە تیرۆرەوە ئازادکراون.

رۆژی 16ی تشرینی یەکەمی 2017، هێزە عیراقییەکان و حەشدی شەعبی هێرشیانکردە سەر دوزخورماتوو و ناوچە کێشەلەسەرەکانی دیکە و هەر ئەو رۆژە 40 کەس لە دوز بێسەروشوێنکران، بە دۆزینەوە و ئازادبونی ئەو چوارکەسەش، لە ئێستادا سەرجەم بێسه‌روشوێنه‌كان دۆزرانەتەوە و ئازادکراون.

ر.ع


PM:02:06:01/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 2604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو