په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی داوایه‌ك ئاراسته‌ی سیستانی ده‌كات
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر پشكی پارێزگای كه‌ركوك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داوای له عەلی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان كرد رۆڵی خۆی ببینێت له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی قه‌زای دوزخورماتوو .
رێبوار ته‌ها، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "داوا له مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای نه‌جه‌ب ده‌كه‌ین كه رۆڵی خۆی له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دوزخورماتوو ببینێت، چونكه هاوڵاتیانی كورد به‌ده‌ست كێشه‌ی زۆره‌وه ده‌ناڵێنن و زۆره‌یان ئاواره‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و قه‌زایه بوون و دوای روداوه‌كانی ئه‌مدواییه ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كه‌یان".
رێبوار ته‌ها ئاشكرایكردووه كه سه‌دان خانوی هاوڵاتیانی كورد له‌و قه‌زایه سوتاوه و داواشی له مه‌رجه‌عیه‌تی ئایینی نه‌جه‌ف كردوه ده‌ستی له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌دا هه‌بێت و رێگه بدات ئه‌و هاوڵاتییه كوردانه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی راشیگه‌یاندووه كه زۆربه‌ی ئه‌و منداڵه كوردانه‌ی ئاواره‌بوون ئێستا بێبه‌شن له خوێندن و داواشی له حكومه‌تی فیدڕاڵ كرد رۆڵی خۆی بگێڕێت له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه و چیتر رێگه نه‌دات پێشێلكاری بكرێت و كاریش بكات بۆ ئه‌وه‌ی ژیان له قه‌زای دوزخورماتوو ئاسایی بكاته‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 2ی تشرینی دووەمی 2017، ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق په‌یامێكی ئاراسته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌یزرانی عیراق كرد و ئاگاداری كرده‌وه له‌وه‌ی تائیستا دۆخی دوزخورماتوو سه‌قامگیر نییه و ئاسایی نه‌بووه‌ته‌وه.
ر.ع
PM:07:58:02/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 6060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت