ژماره‌ی كورژاوانی مزگه‌وتەکەی میسر گه‌یشته 235 كه‌س
وێستگه نیوز –
به‌رپرسانی ئاسایشی میسر رایانگه‌یاند كه رۆژی هه‌ینی ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیان كرده سه‌ر مزگه‌وتێك له باكووری دورگه‌ی سینا و 235 كه‌سیان كوشت.
به‌رپرسانی ئاسایشی میسر ده‌ڵێن: "ئه‌و توندڕه‌وانه هێرشیان كرده‌سه‌ر مزگه‌وتی ڕه‌وزه له شاری بیئر ئه‌لعابد له رۆژئاوای عه‌ریش".
ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه چه‌كداره‌كان كه به چوار ئوتوموبیل بوون هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر مزگه‌وته‌وه و له كاتی نوێژی هه‌ینیدا ده‌ستڕێژی گولـله‌یان له نوێژخوێنان كردووه.
چه‌كداره‌كان له هێرشه‌كانیاندا زۆرتر هێزه‌كانی ئاسایش ده‌كه‌نه ئامانج، به‌ڵام ئه‌وان هه‌وڵیان داوه له ڕێگای زیان گه‌یاندن به كڵێساكانی مه‌سیحییه‌كان و سه‌ردانكه‌رانی شوێنه ئاینییه‌كان هێرشه‌كانیان به‌رفراوان بكه‌ن.
نیمچە دوورگەی سینا کە دەکەوێتە سنوری میسر و ئیسرائیل و کەرتی غەززە، بەهۆی بوونی چەندین گروپی چەکدار، بەبەردەوامی هێرشی چەکداری و تەقینەوەی تێدا روودەدات، سوپای میسریش لەدوای کودەتاکەی 2013ەوە هێزێکی زۆری سەربازی لەو ناوچەیە بڵاوکردووەتەوە.
AM:08:24:25/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 2519
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت