بەڤیدیۆ..چرکەساتی دوای کۆمەڵکوژییەکەی ناوچەی سینا لە میسر
قوربانیانی رووداوەکە
وێستگە نیوز -
نیوەڕۆی ئەمڕۆ ههینی 24ی تشرینی دووهمی 2017، لەکاتی ئەنجامدانی نوێژی هەینی، تەقینەوەیەک لە مزگەوتێکی پارێزگای باکوری سینا لە میسر رویدا و بەپێی نوێترین ئاماریش بەهۆی تەقینەوەکەوە 235 کەس کوژران و 109ی دیکەش برینداربوون.
پێشتریش میدیاکانی میسر بڵاویانکردەوە کە تەقینەوەکە لەڕێی بۆمبی چێندراو لە مزگەوتی ڕەوزە لە شارۆچکەی بیر عەبد نزیک عەریش ئەنجامدراوە، دواتر چەکدارانی نەناسراو دەستڕێژی گوللـەیان لە نوێژخوێنان کردووە.
لهبهرامبهریشدا عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر کۆبوونەوەی بەپەلەی لەگەڵ وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و بەرپرسی دەزگای هەواڵگری ئەنجامدا و سەرۆکایەتی میسریش سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتیی بەهۆی تەقینەوەکەوە لە سەرتاسەری وڵات ڕاگەیاند.
نیمچە دوورگەی سینا کە دەکەوێتە سنوری میسر و ئیسرائیل و کەرتی غەززە، بەهۆی بوونی چەندین گروپی چەکدار، بەبەردەوامی هێرشی چەکداری و تەقینەوەی تێدا روودەدات، سوپای میسریش لەدوای کودەتاکەی 2013ەوە هێزێکی زۆری سەربازی لەو ناوچەیە بڵاوکردووەتەوە.
ر.ع
PM:11:31:24/11/2017
ئهم بابهته 6167
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت