به‌تۆمه‌تی "وروژاندن" خانمه هونه‌رمه‌ندێكی میسر ده‌ستگیركرا
شه‌یما ئه‌حمه‌د
وێستگه نیوزـ
سه‌رچاوه‌كانی دادگای میسر ورده‌كاریی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌یان ئاشكراكرد كه به‌تۆمه‌تی "وروژاندنی سێكسی" له‌گه‌ڵ شه‌یما ئه‌حمه‌د-ی گۆرانیبێژ-ی ئه‌و وڵاته ده‌كرێت.
ئیداره‌ی گشتیی لێكۆڵینه‌وه‌ی خوڕه‌وشت له وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر شه‌یما ئه‌حمه‌د-ی گۆرانیبێژی ده‌ستگیركرد، تۆمه‌ته‌كه‌شی ئه‌وه‌ی كه له كلیپی " عندی ڤروف" كاری وروژێنه‌ری نواندووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی میسریون، وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر زانیاریی هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شه‌یما له ناوچه‌ی نوزهه بووه، بۆیه ده‌ستبه‌جێ چونه‌ته شوێنه‌كه‌ی و ده‌ستگیریان كردووه و راسته‌وخۆ براوه بۆ لێكۆڵینه‌وه و دوای ئاماده‌كردنی دۆسیه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی دادگا كراوه.
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی كلیپه‌كه، له چه‌ند كاتژمێرێكدا دیمه‌نه‌كانی ناوی مشتومڕێكی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نایه‌وه و به‌كارهێنه‌ران پێیان وایه كه دیمه‌نه‌كانی پڕن له ره‌فتاری نه‌شیاو و ئاماژه‌ی سێكسی.
PM:11:29:18/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 32451
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت