قوربانیانی روداوه‌كه‌ی سینا له چه‌ند وێنه‌یه‌كدا
وێستگه نیوزـ
سایتی ده‌یلی مه‌یڵ-ی به‌ریتانی چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌و هێرشه‌ی بڵاوكرده‌وه كه كرایه‌سه‌ر مزگەوتی ڕەوزە لە شارۆچکەی بیر عەبد نزیک له عەریش-ی سه‌ربه باكموری سینا له میسر و ئاماژه‌ی به زیادبونی ژماره‌ی قوربانییه‌كان داوه كه گه‌یشتووه‌ته 184 كوژراو و 125 بریندار.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی ده‌یلی مه‌یڵ نیوەڕۆی ئەمڕۆ هه‌ینی 24ی تشرینی دووه‌می 2017، لەکاتی ئەنجامدانی نوێژی هەینی، تەقینەوەیەک لە مزگەوتێکی پارێزگای باکوری سینا لە میسر رویدا و بەهۆیەوە 184 کەس کوژران و دەیان کەس برینداربوون.
پێشتریش میدیاکانی میسر بڵاویانکردەوە کە تەقینەوەکە لەڕێی بۆمبی چێندراو لە مزگەوتی ڕەوزە لە شارۆچکەی بیر عەبد نزیک عەریش ئەنجامدراوە، دواتر چەکدارانی نەناسراو دەستڕێژی گوللـەیان لە نوێژخوێنان کردووە.
له‌به‌رامبه‌ریشدا عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر کۆبوونەوەی بەپەلەی لەگەڵ وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و بەرپرسی دەزگای هەواڵگری ئەنجامدا و سەرۆکایەتی میسریش سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتیی بەهۆی تەقینەوەکەوە لە سەرتاسەری وڵات ڕاگەیاند.
نیمچە دوورگەی سینا کە دەکەوێتە سنوری میسر و ئیسرائیل و کەرتی غەززە، بەهۆی بوونی چەندین گروپی چەکدار، بەبەردەوامی هێرشی چەکداری و تەقینەوەی تێدا روودەدات، سوپای میسریش لەدوای کودەتاکەی 2013ەوە هێزێکی زۆری سەربازی لەو ناوچەیە بڵاوکردووەتەوە.
ر.ع
PM:05:57:24/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 5371
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت