راپۆرتێك: زیاترله 400 رۆژه هیچ زانیارییەک لە بارەی دۆخی تەندروستی و ئاسایشی ئۆجالانەوە رانەگەیەنداروە
عهبدوڵا ئۆجهلان، سهرۆكی زیندانیكراوی پهكهكه
وێستگه نیوزـ
پارێزەرەکانی عهبدوڵا ئۆجهلان، سهرۆكی زیندانیكراوی پهكهكه له گرتوخانهی ئیمراڵیی توركیا راپۆرتێکیان لەبارەی گۆشەگیرکردنی ئۆجهلانەوە ئامادەکرد و ئاراستەی کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجەی ناسراو سی پی تی-یان کرد.
ئەمڕۆ ههینی 17ی تشرینی دووهمی 2017، ناوەندی مافناسانی سەدە، ڕاپۆرتێکیان ئاراستەی کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە کرد و تیایدا ئاماژەی بەوە داوە کە ماوەی 14 مانگ واتە 417 رۆژە کە هیچ زانیارییەک لە بارەی دۆخی عەبدوڵا ئۆجهلانەوە بۆ دەرەوە رانەگەیەندراوە.
هەر لە ڕاپۆرتکەدا، هاتووە:"لە بارەی دۆخی ئۆجهلانەوە هەندێک هەواڵی نەرێنی بڵاوکراوەتەوە و هەر ئەوەش ئەندامانی خێزان و گەلی کوردی خستووەتە نیگەرانییەکی جدییەوە، پێمانوایە ئەو هەواڵانەی لە بارەی ئۆجالانەوە بڵاوکراونەتەوە جیا نین لەو روداوە رۆژانانەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا روودەدەن، بۆیە باوەڕمان وایە کە پێویستە بەڕێز ئۆجهلان لە شوێنێک دا بمێنێتەوە، کە ئاسایشی بەتەواوی پارێزراو بێت، بە پێچەوانەی ئەوەی تا ئێستا رویداوە".
لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا، ڕەخنە لە سی پی تی گیراوە، کە لە ساڵی 2017دا بە مەبەستی نرخاندنی دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا سەردانی زیندانەکانی تورکیا کردووە، بەڵام نەچووەتە ئیمرالی.
لە کۆتایی ڕاپپۆرتەکەشدا، داوا لە کۆمیتەی رێگریکردن لە ئەشکەنجە-سی پی تی کراوە، هەوڵ بدات شاندێک بۆ ئیمرالی رهوانه بكات و زانیاریی راست لە بارەی دۆخی تەندروستی و ئاسایشی ئۆجهلانەوە و وەرگرێت و بڵاوی بكاتهوه.
ر.ع
PM:08:44:17/11/2017
ئهم بابهته 4304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت