سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایان: "ھه‌ژماری من" ره‌تناكه‌ینه‌وه
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایان كوردستان جه‌خت له پابه‌ندبوون به پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من" ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28ی نیسانی 2024 ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان رایگه‌یاند كه هه‌ندێك لێدوان بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گوایه یه‌كێتی مامۆستایان "هه‌ژماری من" ره‌تده‌كاته‌وه، كه ئه‌مه‌ش دووره له راستی.
سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، ده‌ڵێت: "یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له چه‌ندین پارت و لایه‌ن پێكهاتووه هه‌ریه‌كه‌و گوزارشت له بۆچوونی خۆی ده‌كات".
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی بۆ كوردستان 24 جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه وه‌ك یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان "ھه‌ژماری من" ره‌تناكه‌ینه‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرۆژه‌ی "هه‌ژماری من" به یه‌كێك له پرۆژه سه‌ركه‌وتوو ستراتیژه‌كانی داده‌نێت و هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، به‌ڵام به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان متمانه‌یان به‌و پرۆژه‌یه نییه و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه و داوكارن مووچه‌كانیان له بانكه‌كانی حكومه‌تی عێراق "ته‌وتین" بكرێت.
رۆژی 23ی نیسانی 2024 یوسف ئه‌لكیلابی په‌رله‌مانتاری عێراق كه هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی داراییه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ئاگادار كرده‌وه و رایگه‌یاند كه "هه‌ر تهوتینكردنێك له ده‌ره‌وه‌ی بانكه حكومییه‌كانی فیدراڵی ناڕه‌سمییه و نابێته هۆی وه‌رگرتنی مووچه‌كه‌ت. لێره‌دا مه‌به‌ستم هه‌ژماری منه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "بانكه حكومییه فیدراڵیه‌كان ئاماده‌ن بۆ ته‌وتینكردنی مووچه‌كانتان، به‌ڵام دواكه‌وتنه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمه".
PM:06:17:28/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1024
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت