محه‌مه‌د ئۆجه‌لان: ماوه‌ی 15 مانگه رێگه‌ناده‌ن عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ببینین
محەمەد ئۆجەلان.. برای عەبدوڵا ئۆجەلان
وێستگه نیوز ـ
محه‌مه‌د ئۆجه‌لان، برای عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ماوه‌ی 15 مانگه ئاگاداری ره‌وشی ئۆجه‌لان نین و داوا له به‌رپرسانی توركیا ده‌كات به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد ئۆجه‌لان ئازاد بكه‌ن.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی میزۆپۆتامیا، محه‌مه‌د ئۆجه‌لان، رایگه‌یاند: له رۆژی 11 ی ئه‌یلولی 2016 كه ماوه‌ی 15 مانگ ده‌كات ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا رێگه‌یان نه‌داوه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ببینن، له‌وكاته‌شه‌وه هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانه‌وه نیه.
محه‌مه‌د ئۆجه‌لان وتی: "له 2016 ه‌وه تائێستا ده‌یان جار داوای بیننینی ئۆجه‌لانمان كردوه، به‌ڵام هه‌موو كات دادگا‌و به‌رپرسانی توركیا به‌بیانوی جیاواز ره‌تیانكردوه‌ته‌وه".
محه‌مه‌د ئۆجه‌لان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی كورد له توركیا چاره‌سه‌ر بكرێت، ده‌بێت عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ئازاد بكرێت.
عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه، له 15ی شوباتی 1999، به‌پێی پیلانێك له كینیا ده‌ستگیركراو دواتر بۆ توركیا گوازرایه‌وه و ئێستا له دوورگه‌ی ئیمرالی له زیندانه.
هــ. ر
PM:01:33:22/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 2944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت