به‌وێنه.. له ساڵیادی ده‌ستگیركردنی ئۆجه‌لان، خۆپیشاندانێك به‌ڕێوه‌چوو
دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکان.. فۆتۆ: پشتیوان
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
له 19یه‌مین ساڵیادی ده‌ستگیركردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه، خۆپیشاندانێك له شاری سلێمانی ئه‌نجامدرا و ئیدانه‌ی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی كرا.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له ناوچه‌ی سه‌هۆڵه‌كه له شه‌قامی سالم خۆپیشاندانێكیان بۆ به‌رده‌م باخی گشتی ئه‌نجامدا كه ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و هاوڵاتیانیش به‌شداربوون.
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا خۆپیشانده‌ران دروشمه‌كانی "بژی سه‌رۆك ئاپۆ، بژی به‌رخۆدانی ئیمرالی، بژی به‌رخۆدانی عه‌فرین، دڵمانه گیانمانه، ئۆجالان ڕێبه‌رمانه"ی ده‌وته‌وه.
ئه‌و خۆپیشاندانه له كاتێكدایه ماوه‌ی زیاتر له 3 هه‌فته‌یه سوپای توركیا هێرشی كردۆته سه‌ر شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان، به‌ڵام شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه به‌رگری له شاره‌كه ده‌كه‌ن.
PM:06:13:16/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت