بە وێنە، سلێمانی.. له ساڵیادی دەستگیرکردنی ئۆجەلان-دا خۆپیشاندان بەڕێوەچوو
دیمەنێک لە خۆپیشانەکە.. فۆتۆ: پشتیوان جەمال
وێستگه نیوز ـ پشتیوان جه‌مال
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه، له سلێمانی له ساڵیادی ده‌ستگیركردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان-دا خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا.
په‌یامنێری وێستگه نیوز رایگه‌یاند، دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه، له جاده‌ی سالمی شاری سلێمانی به‌ره‌و باخی گشتی، خۆپیشاندانێكیان له ساڵیادی ده‌ستگیركردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری پارته‌كه‌یان ئه‌نجامدا.
له خۆپیشاندانه‌كه چه‌ندین دروشم و وترانه‌وه‌و داوای ئازادكردنی ئۆجه‌لانیان ده‌كرد.
ئۆجەلان لەدوای دەرکردنی لە سووریا لە ساڵی 1998 سەرەتا روویکردە رووسیا، دواتر ئەوروپا. بەڵام وڵاتانی ئەوروپا بەهۆی فشارەکانی تورکیا بۆ سەریان و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییەکانیان لەگەڵ ئەنقەرە، ئامادەنەبوون رێگەی مانەوە بە ئۆجەلان بدەن.
لە 15ی شوباتی 1999 دوای دەرچوونی لە یۆنان بەرەو ئەفریقا، لە شاری نایرۆبی پایتەختی کینیا ئۆجەلان دەستگیرکرا و رادەستی تورکیا کرایەوە.
هەموو ساڵێک لەو هەفتەیەدا لایەنگرانی پەکەک لە زۆربەی وڵاتانی جیهان خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن و داوای ئازادکردنی رێبەرەکەیان دەکەن، کە ماوەی 18 ساڵە لە زیندانی ئیمراڵییە لە تورکیا.
هــ. ر
PM:05:41:11/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 3248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت