پەروین بۆڵدان: ئۆجەلان لە ئیمراڵی لە مەترسیدایە

‌پەروین بۆڵدان

وێستگه‌ نیوز ـ
پەروین بۆڵدان هاوسه‌رۆكی گشتی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) رایگەیاند، ئۆجالان لە دورگەی ئیمراڵی لە ژێر گۆشه‌گیرییه‌كی تونددایه‌ پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا و گه‌لی كورد و جیهانی ئەمە قبوڵ نەکات به‌زووترین كات كۆتایی به‌ گۆشه‌گیركردنی ئۆجالان بهێنرێت و به‌په‌له‌ دیدار ئه‌نجام بدات.


پەروین بۆڵدان، لە کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ پارێزەرانی ئۆجالان لە شاری ئەستەنبوڵ لە تورکیا رایگەیاند، ئۆجالان لە دۆخێكدایە تا ‌ناتوانێت له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانیش چاوپێكه‌وتن ئەنجام بدات.

وتیشی: "دەسەڵاتدارانی تورکیا به‌ بیانووی خراپی دۆخی سیاسی و  ناله‌باری كه‌شوهه‌وا و تەندروستی ئۆجالان رێگە نادەن چەندین ساڵە  بچنە ئیمراڵی".

باسی لەوەشکرد، پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ و گه‌لی توركیا باش بزانێت كه‌ ساڵی 2011 تا 2015 ئه‌و ئاشتییه‌ی لە تورکیا پێشكه‌وت بەهۆی کرانەوەی تورکیا بوو لە دۆسیەی ئیمراڵیدا.

ئەوەشی راگەیاند: "سەردان بۆ لای ئۆجەلان هه‌م بۆ دیموكراتیبوونی توركیا و هه‌م بۆ قه‌یرانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین زۆر گرنگه،  ئه‌و قه‌یران و گێژاوه‌ی كه‌ ئێستا پێشكه‌وتووه‌ په‌یوه‌ندی به‌ گۆشه‌گیرییه‌وه‌ هه‌یه‌، من وه‌ك كه‌سێك كه‌ زۆرترین دیدارم له‌گه‌ڵ ئۆجالان ئه‌نجامدا ده‌توانم بڵێم له‌ دوای 2015 گۆشه‌گیری ده‌ستی پێكرد".

هاوکات لە ماوەی رابردوودا پارێزەرانی ئۆجەلان بۆ جاری 770 هەمین جار داواکارییەکانیان لەلایەن داواكاری گشتی كۆماریی لە بۆرسا بۆ بیبنی عەبدوڵا ئۆجەڵان رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان رەتکرایەوە.

بەپێی یاساكانی توركیاش پارێزەرانی ئۆجەلان دەتوانن هەفتانە دوو جار چاویان بە ناوبراو بكەوێت، بەڵام لە 27ی تەموزی ساڵی 2011 ەوە تائێستا سەرجەم داواكارییەكانی پارێزەرەكانی بۆ ئەو مەبەستە رەتكراونەتەوە.

هــ. ر


AM:08:44:28/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 2576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو