سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو دەست بە پێدانی قەرزی بچووک دەکرێتەوە
وێستگە نیوز ـ
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای‌كرد، له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی له ساڵی 2018 ه‌وه ده‌ست بكه‌نه‌وه به پێدانی قه‌رزی بچووك به گه‌نجان.
هه‌مزه مه‌غدید، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به میدیاكانی پارتی راگه‌یاند: "ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌ت ره‌زامه‌ندین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، قیستی قه‌رزی بچووك، كه پێشووتر دراوه‌ته گه‌نجان وه‌ربگیردرێته‌وه و جارێكی دیكه ده‌ست بكرێته‌وه به پێدانی قه‌رزه‌كه به گه‌نجان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ی تشرینی دووه‌می2017 ئه‌ندامانی لیژنه‌ی تایبه‌ت به تاوتوێكردنی پێشنیاز و داواكارییه‌كانی ئه‌و پرسه، له وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌تی پلاندانان، كۆبوونه‌وه.
روونیشی كرده‌وه، كه له‌میانی گفتۆگۆكه‌دا بڕیاردرا به‌دواداچوون بۆ كاراكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو سندوقی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و قه‌رزی بچووكی لاوان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكرێت، هاوكات نووسراوی داواكاری بۆ حكومه‌ت كرا كه له‌ساڵی نوێوه 2018 قیستی قه‌رزی بچووك له هاوڵاتیان وه‌ربگیرێته‌وه و پێدانی قه‌رزه‌كه‌ش به گه‌نجان به‌پێی رێنمایی و مه‌رجه دیاریكراوه‌كان، ده‌ست پێبكاته‌وه.
هه‌روه‌ك وتیشی: "پلانه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك داڕێژراوه، كه بارگرانی نه‌كه‌وێته سه‌ر حكومه‌ت، چونكه به‌پێی پلانه‌كه ئه‌و قه‌رزه‌ی كه لای هاوڵاتیانه وه‌رده‌گیرێته‌وه و ده‌خرێته ژماره‌یه‌كی بانكی تایبه‌ت، دواتر به‌پێی رێنمایی و بڕیارێك جارێكی تر به‌سه‌ر گه‌نجان دابه‌ش ده‌كرێته‌وه".
هــ. ر
PM:11:19:15/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 42668
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت