ئیرما بەرەو جۆرجیا و ئه‌له‌باما و تێنسی دەڕوات
وێستگە نیوز-
زریانی ئیرما ویلایه‌تی فلۆریدا به‌ره‌و ویلایه‌ته‌كانی جۆرجیا و ئه‌له‌به‌ما و تێنسی به‌جێده‌هێڵێت، دۆناڵد تره‌مپ-یش فلۆریدا به ناوچه‌ی كاره‌ساتبار راده‌گه‌یه‌نێت.
ئاژانسی نیشتیمانی زریانه‌كانی ئه‌مەریكا رایگه‌یاند؛ هه‌رچه‌نده ئاستی مه‌ترسی زریانه‌كه دابه‌زیوه بۆ پله دو، به‌ڵام هێشتا مه‌ترسیدار و كاره‌ساتباره، چونكه خێراییه‌كه‌ی زیاتره له 160 كیلۆمه‌تره له سەعاتێکدا، پێشبینیش ده‌كرێت له‌گه‌ڵ جێهێشتنی ویلایه‌تی فلۆریدادا، خێراییه‌كه‌ی كه‌مترببێته‌وه‌و رۆژی دوشه‌ممه به‌كاتی ئه‌مەریكا، بگاته باشوری ویلایه‌تی جۆرجیا و پاشان به‌ره‌و ئه‌له‌باما و تێنسی بڕوات.
هاوكات به‌هۆی زریانی ئیرماوه نزیكه‌ی سێ ملیۆن ماڵ له فلۆریدا بێ كاره‌با بون و چاككردنه‌وه‌شی نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت.
لایخۆیەوە دۆناڵد تره‌مپ له‌دوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئیداره‌كه‌ی له كۆشكی سپی، فلۆریدای به ناوچه‌یه‌كی كاره‌ساتبار ناوبرد بەهۆی زریانەکەوەو وتی: "به‌منزیكانه سه‌ردانی ناوچه كاره‌ساتباره‌كانی زریانی ئیرما ده‌كات".
لەلایەکی دیکەوە ئیمانوئێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی دورگه‌ی سان مارتن له ده‌ریای كاریبی بكات، كه به‌هۆی زریانی ئێرماوە زیانێكی زۆری به‌ركه‌وت و نۆ كه‌س گیانیان لەدەستدا.
PM:12:06:11/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 2794
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت