ناسا فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئاڕاستەی ئاسمانی گێژەڵووكەكان دەكات

‌گێژەڵووكە و زریانەكانی ئەم دواییەی ئەمریكا زیانی گەورەی بەو وڵاتە گەیاندووە

وێستگە نیوز-

لە تازەترین پڕۆژەیدا، ئاژانسی فڕین و بۆشاییگەری نیشتمانی ئەمریكی – ناسا – توانی پەرە بە فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی جۆری (Global Hawk) بدات و لەرێگای و لە توانایدایە لە بەرازییەكی زۆرو تاماوەیەكی ززۆر دوورو درێژ بمێنێتەوە، ئەم فڕۆكەیەش بۆ بوارەكانی لێكۆڵینەوەو روانگەكاریی كەش و هەوایی بەكاردەهێنرێت، وە دەكرێ تا ماوەی 24 كاتژمێری بەردەوام بفڕێت، بە تایبەتیش بۆ لێكۆڵینەوەی تایبەت لەسەر چینە بەرزەكانی بەرگە هەوای زەوی. 

لەسەرەتادا فڕۆكەی (Global Hawk) بۆ بوارەكانی جەنگی دروستكرابوو و زیاتر لە بوارەكانی سیخوڕی بەكاردەهێنرا، بەڵام چەكی ئاسمانی ئەمریكی بەم دواییە 3 دانەی لەم فڕۆكانە بەخشیوەتە (ناسا) بۆ پەرەپێدانیان و بەكارهێنانیان لەبوارە مەدەنییەكاندا.

سەرەتای گەشتەكانی ئەم فڕۆكەیەش ناوچەیەكی بەرفراوانی زەریای هێمنی گرتەوەو بە گوتەی (دێیڤید فاهی) ی لێكۆڵەری فیزیایی لە (بەڕێوەبەرایەتی نیشتمانی بۆ زەریا و بەرگە هەوا ) ئەم جۆرە فڕۆكانە پێشتر هەرگیز لە بوارە مەدەنییەكان و لێكۆڵینەوە زانستییە زەمینییەكانەوە بەكار نەهاتووە. 

درێژی ئەم فڕۆكەیە دەگاتە 13 مەترو درێژی هەردوو سەری باڵەكانی دەگاتە 35 مەترو لەم ماوەیەكی زۆر نزیكیشدا ئەم فڕۆكەیە لە قۆناغی تاقیكردنەوەكانی فڕینیدا دەردەهێنرێت و دەخرێتە نێو بواری خزمەتكردنی زانستییەوە، بە تایبەتیش لێكۆڵینەوەكانی چڕو پڕ لەسەر سیستەمەكانی گێژەڵووكەكاندا. 

 









AM:10:29:13/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 5816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو