دۆناڵد ترەمپ باری نائاسایی راگەیاند.. زریانەكە گەیشت

‌زریانی ئێرما، وێرانكەرترین زریان لە مێژوودا

وێستگە نیوز- دانيار فاروق

ناوەندی نیشتیمانی ئەمریكا بۆ زریانەكان ئاشكرای دەكات، گەردەلولی ئێرما گۆڕاوە بۆ زریان لە پلەی پێنج، روونیشیكردۆتەوە خێرایی با گەیشتۆتە 220 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا، هاوكات لایخۆیشیەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا باری نائاسایی لە پێنج ولایەتی ئەمریكادا راگەیاند.

ئێرما بەهێزترین زریانە كە تائێستا لە زەریای ئەتڵەسیدا تۆمار كرابێت، پێشبینیش دەكرێت سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەكاتی ئەمریكا سەرەتا روو لە دوورگەی لیوارد بكات، پاشان روودەكاتە پۆرتۆریكۆ و دوورگەی پاكیزەكانی ئەمریكا و بەهاماس و كوبا.

هاوكات پێشبینیش دەكرێت رووەو ولایەتی فلۆریدا بكات، كە لەساڵی 2015 زریانی ئێرما رووی لە فلۆریدا كردو بەهۆیەوە 90 كەس بوونە قوربانی و باری نائاسایی راگەیاندرا.

هاوكات دەزگای پێشبینیكردنی بوومەلەرزەی ئەمریكا ئاشكرایكردووە، كەوا لەگەڵ نزیكبوونەوەی زریانی ئێرما چەندین بومەلەرزەیان تۆماركردووە، كە هۆشداریداوە لەوەی ئەم زریانە لە زریانی هارڤی وێرانكەرتر دەبێت.

سەرباری هاتنی زریانی ئێرما، هێشتا دەرهاویشتەكانی زریانی هارڤی كۆتایی نەهاتووە، كە چەندین زیانی ماددی زۆری بە ولایەتی تەكساس گەیاند، كە بە 150 ملیار دۆلار خەمڵێندراوە، زیانی گیانیش بەرزبۆوە بۆ 60 كەس.





AM:10:38:06/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 7465 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو