به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی مه‌كسیك 90 كه‌ش كوژران و هه‌زاران ماڵ رووخان
وێستگه نیوز -
به‌رپرسانی وڵاتی مه‌كسیك رایانگه‌یاند كه بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌ی شه‌وی پـێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له نزیك كه‌ناره‌كانی باشوری ئه‌و وڵاته بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی به لایه‌ن كه‌م 90 كه‌س و ده‌یان هه‌زاران ماڵ زیانیان به‌ركه‌وتووه و زیانی گه‌یاندووه به زیاتر له دوو ملیۆن كه‌سی ناوچه هه‌ژاره‌كانی باشووری وڵاته‌كه.
بوومه‌له‌رزه‌كه له‌پێش كه‌ناراوه‌كانی ویلایه‌تی چیاباس ڕوویداوه به گوڕی 8.1 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر، ئه‌مه‌ش له‌و بوومه‌له‌رزه‌یه به‌هێزتر بووه كه له ساڵی 1985 دا له شاری مه‌كسیكۆ سیتی دا و بووه هۆی كوژرانی هه‌زاران كه‌س.
به‌رپرسانی ویلایه‌تی واهاكای باشووری مه‌كسیك دره‌نگانێكی ئێواره‌ی شه‌ممه وتیان 71 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و زۆربه‌یان له شارۆچكه‌ی خوچیان بوون.
گرته ڤیدیۆییه‌كان پیشانی ده‌ده‌ن له ناوچه‌ی واهاكا ماڵه بچووكه‌كان و بیناكان به‌ته‌واوه‌تی به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه وێران بوون.
ئه‌لیخاندرۆ موڕاد فه‌رمانڕه‌وای واهاكا به ته‌له‌فیزیۆنی مه‌كسیكی وت: "بوومه‌له‌رزه‌كه 41 شارۆچكه‌ی گرتۆته‌وه و له هه‌موو پێنج كه‌سێكدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست داوه له ویلایه‌ته‌كه كه ژماره‌ی دانیشتوانی ده‌گاته چوار ملیۆن هاوڵاتی".
وتیشی: "باس له 800 هه‌زار كه‌س ده‌كه‌ین كه له‌وانه‌یه هه‌موو شتێكیان له‌ده‌ست دابێت و هه‌ندێكیان خۆشه‌ویستانیشیان له‌ده‌ست داوه".
به ته‌نها له خوچیان بوومه‌له‌رزه‌كه زیاتر له پێنج هه‌زار ماڵی رووخاندووه. كاره‌با و ئاو به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی مه‌كسیكی بڕاون و زۆرێكیان له باشوور له ناوچه كه‌ناراوه‌كان هێنراونه‌ته ده‌ره‌وه.
به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 15 كه‌س له ویلایه‌تی چیاباس گیانیان له‌ده‌ست داوه و فه‌رمانڕه‌واكه‌ی مانوێل ڤیلاسكۆ وتی نزیكه‌ی 41 ماڵ زیانیان پێگه‌یشتووه و نزیكه‌ی 1.5 ملیۆن كه‌س زیانیان پێگه‌یشتووه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه و چوار كه‌سی دیكه له ویلایه‌تی تاباسكۆ له باكوور گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئینریكی پینیا نییتۆ سه‌رۆكی مه‌كسیك ماته‌مینی گشتی بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ راگه‌یاند و به‌ڵێنیدا هه‌موو بیناكانی شارۆچكه‌كان و گونده وێرانبووه‌كان دووباره دروست بكاته‌وه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
AM:09:15:11/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 4536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت