كه‌شناسی هه‌رێم: سێ بوومه‌له‌رزه روویاندا
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند شه‌وی رابردوو و به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له سێ ناوچه‌ی هه‌رێم بوومه‌له‌رزه روویان داوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند كه له درێژه‌ی ئه‌و زنجیره پاشكۆیه بوومه‌له‌رزانه‌ی كه له ناوچه‌ی قه‌ڵادزێ له رێكه‌وتی 2017/8/23 روویدا، شه‌وی رابردوو و ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 2017/8/28 سێ بوومه‌له‌رزه روویان دا.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه هه‌ر چه‌نده ئه‌و بوومه‌له‌رزانه زۆرجار تۆمار ده‌كرێت، به‌ڵام له‌به‌ر كه‌می پله‌كه‌ی و هه‌ست پێنه‌كردنیانه‌وه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه بڵاو ناكرێنه‌وه.
كه‌شناسی هه‌رێم زانیاری سه‌باره‌ت به بوومه‌له‌رزه‌كان به‌مشێوه‌یه خسته‌ڕوو:
1- له كاتژمێر 10:07 خوله‌كی شه‌و له قه‌زای كۆیه بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به قوڵایی 10 كیلۆمه‌تر و به گوڕی 3 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر روویداوه.
2- له كاتژمێر 04:35 خوله‌كی به‌ره‌به‌یان له قه‌زای دووز بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به قوڵایی 9 كیلۆمه‌تر و به گوڕی 3 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر روویداوه.
3- له كاتژمێر 07:16 خوله‌كی به‌یانی له قه‌ڵادزێ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به قوڵایی 7 كیلۆمه‌ترو به گوڕی 2.5 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر روویداوه.
AM:09:07:28/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 22424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت