عه‌بادی فه‌رمانی دا هاوكاری ئه‌و ناوچانه بكرێت كه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه زه‌ره‌رمه‌ند بوون
وێستگه نیوز –
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق داوای له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت كرد به‌په‌له به‌هانای ئه‌و ناوچانه‌وه بچن كه بوومه‌له‌رزه تیایاندا روویدا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت كرد به‌په‌له به‌هانای ئه‌و ناوچانه بچم كه بوومه‌له‌رزه تیایاندا روویدا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا حه‌یده‌ر عه‌بادی داوایكردووه دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌تایبه‌ت به‌هانای پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای دیاله و ناوچه‌كانی تره‌وه بچن.
شه‌وی رابردوو 12ی تشرینی دووه‌می2017، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی هه‌ژاند.
به‌پێی سه‌نته‌ره‌كانی جیۆلۆجی ئه‌مریكا و ئێران و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه نێوان باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (هه‌ڵه‌بجه و كرماشان) بووه، گوڕه‌كه‌شی له‌نێوان 7 بۆ 7.6 پله‌ی رێخته‌ر بووه.
هاوكات د. رێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند كه حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 321 كه‌سیش به‌هۆی ترس و برینداربوونه‌وه گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان.
د. رێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو 12ی تشرینی دووه‌می2017، حه‌وت كه‌س له هه‌رێمی كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به وته‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی، چوار كه‌س له‌وان له قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان، دوان له گه‌رمیان و یه‌كێكیش له سلێمانی بووه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه دوو له‌و كه‌سانه‌ی له ده‌ربه‌ندیخان گیانیان له‌ده‌ستداوه به ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب بوون.
له‌باره‌ی برینداره‌كانیش وه‌زیری ته‌ندروستی وتی: "301 كه‌س بریندار بوون، 100 كه‌س به‌هۆی ترسه‌وه هێنراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان، 201 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، سه‌رجه‌میان برینه‌كانیان سووكه و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه، به‌شێكی زۆریشیان نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه".
PM:07:47:13/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 10192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت