به‌وێنه... رووخانی قه‌ڵای شێروانه
فۆتۆ: یاسین ی وێنه‌گر
وێستگە نیوز -
شه‌وی رابردوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی ھه‌رێمی كوردستانی ھه‌ژاند، به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر 7.2 پله‌ی تێپه‌ڕاندووه‌و له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و وڵاتانی ناوچه‌كه هاووڵاتیان هه‌ستیان به به‌هێزی بوومه‌له‌رزه‌كه كردووه.
به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه به‌شی سه‌ره‌وه‌ی قه‌ڵای شێروانه داڕووخا و ناوه‌وه‌شی زیانی به‌ركه‌وتووه به‌تایبه‌تی قادرمه‌كه‌ی.
شه‌هاب ئه‌حمه‌د قایمقامی كه‌لار له‌وباره‌وه وتی: "به‌داخه‌وه هه‌ر له‌ئه‌نجامی ئه‌و كاره‌ساته سروشتیه، به‌شێك له‌قه‌ڵای دێرینی شێروانه رووخاوه كه شوێنه‌وارێكی مێژوویی ناوچه‌كه‌یه و وه‌ك ناسنامه‌ی شاری كه‌لار و بگره گه‌رمیانیشه".
وتیشی: "هه‌وڵده‌ده‌ین له ئاینده‌دا له ڕێگه‌ی كه‌سانی تایبه‌ت به شوێنه‌وارناسی قه‌ڵاكه چاك بكه‌ینه‌وه".
به‌پێی دوایین ئامار 7 كه‌س به‌ھۆی بومه‌له‌رزه له ھه‌رێمی كوردستان گیانیان له ده‌ستداوه و 321 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون و تووشی ترس و دڵه‌ڕاوكێ بوون و گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان.
PM:09:16:13/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 10076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت