ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی له فنله‌نداوه روونكردنه‌وه ده‌دات
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی
وێستگه نیوز -
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان له وڵاتی فنله‌نداوه روونكردنه‌وه له‌سه‌ر گه‌شته‌كه‌یان بۆ ئه‌و وڵاته ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه "ئێمه كه‌سانێكین هه‌ست به‌به‌رپرسیاریه‌تی ده‌كه‌ین نه‌ستایش له خۆبایمان ده‌كات نه ناوزڕاندن و زه‌م و شكاندن ساردمان ده‌كاته‌وه..گه‌ردنتان ئازا بێت".
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌ژێر ناوی "بۆ ئه‌وانه‌ی حاڵی ده‌بن ده‌رباره‌ی سه‌ردانی شاندی په‌رله‌مان بۆ فنله‌ندا!!" بڵاوكرده‌وه.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی نووسیویه‌تی: "ئه‌م سه‌ردانه نزیكه‌ی ساڵێك ده‌بێت ئاماده‌كاری بۆ ده‌كرێت، كاك سالار مه‌حمود له فراكسیۆنی سه‌وز به هاوكاری كاك محه‌مه‌د نه‌زه‌ری كه كوردێكی راسته‌قینه و خه‌مخۆره ئه‌م سه‌ردانه‌یان رێكخستووه، بڕیار بوو چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی تریش ئاماده‌بن به‌خودی جه‌نابی كاك سالاره‌وه، به‌ڵام به‌هۆی گرفتی ڤیزاوه ئاماده نه‌بوون".
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ده‌ڵێت: "سه‌باره‌ت به‌كاك جعفر ئیمنكی وه‌ك چۆن كاك یوسف سه‌رۆكی په‌رله‌مانه كاك جه‌عفه‌ریش جێگره، هه‌موو په‌رله‌مانتاران مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، راپۆرتی بۆ به‌رز ده‌كه‌نه‌وه و داواكاری خه‌ڵك ده‌به‌نه‌لای، ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌نێوان سه‌رۆك و جێگر هه‌یه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "هه‌ڵوێستمان رۆشن بووه له‌سه‌ر په‌كخستنی په‌رله‌مان، به‌ڵام ئایا ده‌كرێ سه‌رجه‌م چالاكی په‌رله‌مانتاران و لیژنه‌كان له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه بوه‌ستێنرێ و ئه‌و تۆزه نوزه‌ش نه‌مێنێ".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "له‌و سه‌ردانه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر دۆخی كوردستان، دیموكراتی، تیرۆر، ئاواره‌كان، په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو گه‌لی فنلندا و كوردستان، له‌ناویشدا ریفراندۆم باس كراوه و تێڕوانینی خۆمان وتووه".
ده‌شپرسێت: "ئایا ده‌كرێ دیبلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندی ده‌ره‌وه بۆ حزبێكی دیاریكراو به‌جێبێڵین به ئاره‌زووی خۆیان بێن و بچن و ئێمه‌ش ته‌ماشاكه‌ر بین، ئایا بۆ گه‌یاندنی وێنه‌ی ته‌واوی هه‌رێم باشتر نییه ده‌نگ و ره‌نگه جیاوازه‌كان له ده‌رگای دبلۆماسیه‌ت بده‌ن و ڕۆڵیان هه‌بێ؟.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "پاشان ته‌قییم و ته‌عامول دووشتی جودان تۆ كه‌سێكت به‌دڵ نه‌بێت، به‌ڵام ناچاری مامه‌ڵه‌ی بكه‌یت".
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌وه چ عه‌قڵیه‌ت و بیركردنه‌وه و ره‌وشت و په‌روه‌رده‌یه‌كه چوارساڵ خه‌بات و كۆشش و هه‌ڵوێستی كه‌سێك سفر بكه‌یت له‌سه‌ر چوار رۆژی سه‌فه‌رێك كه به دڵی تۆ نییه و تۆ ده‌ركی ناكه‌یت".
ئاشكراشیكردووه كه "پاشان ئه‌وه ته‌نها منم سه‌فه‌رم كردووه، زۆرێك له به‌رپرسان و په‌رله‌مانتاران و وه‌زیره‌كان له‌سه‌فه‌رن، من له‌ماوه‌ی چوار ساڵی په‌رله‌مانتاری سێ سه‌فه‌رم كردووه، جارێك له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و لیژنه‌ی ناوخۆ و ئه‌مجاره، به هه‌رسێ جاره‌كه بیست رۆژ له‌ده‌ره‌وه بووم ئه‌ویش له كۆبوونه‌وه‌ی ره‌سمی و سه‌ردانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شداری پرسه و كۆڕگرتن، نه‌ك بۆ پیاسه و بازاڕكردن و سه‌یروسه‌فا و باڕ و ئه‌ملاولا".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "ئێمه كه‌سانێكین هه‌ست به به‌رپرسیاری ده‌كه‌ین، نه‌ستایش له‌خۆباییمان ده‌كا نه شكاندن و زه‌م و ناوزڕاندن ساردمان ده‌كاته‌وه".
ده‌شڵێت: "هه‌موو ئه‌وانه‌ی جوێنیان داوه، سوكایه‌تییان پێ كردووم، تۆمه‌تیان خستۆته پاڵمان، گه‌ردنیان ئازاد بێت ده‌یانبورم، چونكه رۆژگار پێش قیامه‌ت راستییه‌كان ده‌رده‌خات".
له نووسینه‌كه‌شیدا ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ی گێڕاوه‌ته‌وه "(قوربانی ئەوغیرەتەت بم، غیرەت و ئازایەتی خەڵک مەکوژن، لە روانگەی تۆوە من خائین و خۆفرۆشم، بەڵام توخوا تاماویت رقت لە خائین و خۆفرۆش بێت) کاک ئەحمەدی موفتی زادە لەوەڵامی کادرێکی ئافرەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان کە بەهەموو هێزی تفی لەناوچەوانی موبارەکی کاک ئەحمد کردبوو پێی ووتبوو خائن".
له چه‌ند رۆژی رابردوودا وه‌فدێكی په‌رله‌مانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی جه‌عفه‌ر ئیمنكی و ئه‌ندامێتی ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی سه‌ردانی وڵاتی فنله‌ندایان كرد، به‌ڵام له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هێرشێكی زۆر كرایه‌سه‌ر سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو.
PM:10:10:08/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 7071
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت