سەڵاحەدین بەهادین: هەرێم توشی شپرزەییەکی سیاسی بووە کە کۆنترۆڵکردنی ئەستەمە

‌سەڵاحەدین بەهادین

وێستگه‌ نیوز ـ
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت، هەرێمی کوردستان توشی شپرزییەکی سیاسی بووە کە کۆنترۆڵکردنی ئەستەمە.

سەڵاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەشێک لە رێکخستنەکانی دەرەوەی حزبەکەی رایگەیاندووە، سەرنەکەوتنی لایەنە سیاسیەکان لە حوکمرانی و بەڕێوەبردندا، بوه‌تە هۆی هەڵگیرساندنی شەڕ و وێرانکردنی ناوچەکە و سڕینەوەی مێژووی هەزاران ساڵەی شارستانیەت لەم ناوچەیەدا.

سەڵاحەدین بەهادین راشیگەیاندووە، هەرێمی کوردستانیش توشی شپرزییەکی سیاسی بووە کە کۆنترۆڵکردنی ئەستەمە.

هەروەها ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی ئاماژەی بەوەش کردووە، وەک یەکگرتوو بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ ئاشتەوایی نیشتمانی لەپێناو کەس نا، بەڵکو لە پێناو خزمەتکردن بە دۆزی گەلی کورد و هاوڵاتی سڤیل و بەش خوراوی هەرێمی کوردستان.

ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان ئاڵۆزبووە، بە تایبەت دوای ئەوەی رێگە لە سەرۆکی پەرلەمان گیرا بگەڕێتەوە هەولێر و وەزیرەکانی گۆڕانیش لە حکومەت دوورخرانەوە، سەرەڕای چەند هەوڵێکی لایەنەکانیش بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە، تا ئێستا وەکو خۆی ماوەتەوە.

لەگەڵ ئەم دۆخەشدا هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە رۆژی 25ی ئەیلولی ئەمساڵ ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ئەنجامبدات.


AM:10:23:17/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 2235 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو