سەڵاحەدین بەهادین: ده‌بێت لایه‌نه سیاسیه‌كان هه‌وڵی جدی بده‌ن بۆ یه‌كخستنی هه‌ڵوێستیان
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگه نیوز ـ
سه‌لاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، ده‌بێت لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌وڵی جدی بده‌ن بۆ یه‌كخستنی هه‌ڵوێستیان له پرسه نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، تیایدا هاتووه: "ئێواره‌ی رۆژی چوار شه‌ممه 30ی ئابی 2017، سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به یاوه‌ری فه‌رهاد مه‌لا ساڵح كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن پێشوازی كرد له ئه‌نستیوتی بانگخوازانی كوردستان نووسینگه‌ی هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتی عه‌بدولخالقی روناكی و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و بانگخوازان.
ئەوەش هاتووە: "ئه‌مینداری گشتی وێرای به‌خێرهێنانی میوانه‌كان دوعا خوازبوو له خوای گه‌وره حه‌جی حاجیان قبوڵبكات و ئه‌و چه‌ند رۆژه موباره‌كه‌ی له هه‌موو موسڵمانان پیرۆز كردوو و ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی كه مه‌راسیمی حه‌جی ماڵی خودا وه‌ك یه‌كێك له روكنه پیرۆزه‌كانی ئیسلامه و، سوپاس بۆ خودا كه موسڵمانانی كوردستانیش له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م گه‌لانی موسڵمان له جیهان به‌شداری و ئه‌داكردنی ئه‌و فه‌ریزه گه‌وره و پیرۆزه‌ن".
هه‌روه‌ك هاتووه: له دیداره‌كه‌دا ئه‌مینداری گشتی رۆڵی زانایان و بانگخوازانی له پێگه‌یاندن و دروستكردنی تاكی میانه‌ڕه‌و به‌رزنرخاند و جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌و بیری توندڕه‌ویی و پیلانانه‌ی كه بۆ ئیسلام و موسڵمانان دروست ده‌كرێت ده‌بێت بنه‌بڕبكرێت و په‌یامی ئیسلام وه‌ك خۆیی و به‌شێوازێكی ته‌ندروست بگات.
له‌كۆتاییدا ئه‌مینداری گشتی ئاماژه‌ی به بارودۆخی هه‌رێم و عیراق و ناوچه‌كه كردوو تیشكی خسته سه‌ر دواین پێشهاته‌كان له ساحه‌كه و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه ده‌بێت لایه‌نه سیاسیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان گۆرانكاری ناوچه‌كه به‌هه‌ند وه‌ربگرن و هه‌وڵی جدی بده‌ن بۆ یه‌كخستنی هه‌ڵوێستیان له پرسه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا .
AM:08:44:31/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 1994
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت