چەكی پارەی گەنمی جوتیاران گه‌یشته‌ هه‌رێم

‌جوتیاران لە چاوەڕوانی وەرگرتنی پارەی گەنمەکانیاندان

وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
په‌رله‌مانتارێكی كوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاشكرایده‌كات، كه‌ چەكی گەنمی پارەی  جوتیاران بۆ ساڵی 2017 كە نزیكیی 100 ملیار دینارە، رەوانەی هەرێمی كوردستان كرا و ته‌نیا 47 ملیار دینار ماوه‌ بدرێت.

نه‌جیبه‌ نه‌جیب، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: چەكی پارەی  گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان گەیشتووە، دواتر چه‌كه‌كه‌ ره‌وانه‌ی بانكی ناوه‌ندی عیراق ده‌كرێت و بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌كه‌  بخرێته‌ سه‌ر سایلۆكانی هه‌رێم.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ وتی: "چەكی پارەی گەنمی پارێزگای هەولێر 45 ملیار دینارە، دهۆك 35 ملیارە، سلێمانی 20 ملیار دینار بوو، كراوەتە 15 ملیار دینار".

لەكۆی یه‌ك ملیۆن و 260 هەزار تەن گەنمكی هەرێمی كوردستان بەغدا تەنیا بڕی 330 هەزارتەنی وەرگرت.

نەجیبە نەجیب روونی كردەوە بە گشتی بۆ پارەی  گەنمی 2017ی جوتیارانی هەرێمی كوردستان پێویستە 149 ملیار دینارە خەرج بكرێت.

ئه‌وه‌شی وت: "بۆ ئه‌وه‌ی بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی گه‌نمی جوتیاران بۆ ساڵی 2017 ماوه‌ خه‌رج بكرێت، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی بازرگانی نووسراوی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی كردووه‌ تا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی دیكه‌ش بدات كه‌ ماوه‌".

وتیشی: "جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان 49 ملیار دیناریان ماوه‌ و له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌وه‌ش خه‌رج ده‌كرێت و حكومه‌ت قه‌رزی گه‌نمی جوتیارانی ساڵی 2017ی لا نامێنێت".

له‌ باره‌ی ساڵه‌كانی 2014 و 2015 و 2016ه‌وه‌ نه‌جیبه‌ نه‌جیب وتی: "كۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌و سێ ساڵه‌دا لای حكومه‌تی عیراق ماوه‌ بڕی یه‌ك ترلیۆن و 658 ملیار دیناره‌، كه‌ له‌و پاره‌یه‌ به‌شی جوتیارانی هه‌رێم 728 ملیار دیناره‌".


PM:06:22:28/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 8524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو