كێشه‌ی‌ گه‌نمی‌ سلێمانی‌ بۆ نانكردن چاره‌سه‌ركرا


وێستگه‌ نیوز- پشتیوان جه‌مال
ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی‌ كشتوكاڵ و ته‌ندروستی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، كێشه‌ی‌ گه‌نمی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كه‌ پێشتر نه‌ده‌كرا به‌ نان، چاره‌سه‌ر كراوه‌.


كاسترۆ مه‌عروف، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ كشتوكاڵ و ته‌ندروستی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ وێستگه‌ نیوزی‌ راگه‌یاند، پێشتر گه‌نمی‌ ناوچه‌كانی‌ ناوه‌ڕاست و باشووری‌ عيراق ده‌هاتنه‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كه‌ بۆ نانكردن باش نه‌بوون، به‌ڵام له‌به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، تا پێگه‌یشتنی‌ گه‌نمی‌ كوردی‌، گه‌نمی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ و ئوستورالی‌ دێنه‌ سلێمانی‌ كه‌ بۆ نانكردن كێشه‌یان نییه‌.

كاسترۆ مه‌عروف ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، سنووری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ مانگانه‌ پێویستی‌ به‌ 20 تا 22 هه‌زار ته‌ن گه‌نمه‌.


AM:11:31:19/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 3796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو