كه‌شوهه‌وای دوو رۆژی داهاتوو راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ هه‌ینی 10ی ئایاری 2024 ئاسمان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما به نزیكه‌ی 1 تا 2 پله به‌رزتر ده‌بێت به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 9 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ شه‌ممه 11- 5- 2024 ئاسمان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له كاته‌كانی شه‌ودا ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی نمه باران به تایبه‌ت له ناوچه شاخاوییه‌كان".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما به نزیكه‌ی 1 تا 2 پله به‌رزتر ده‌بێت به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ. خێرایی با 10 - 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر : 30
سلێمانی: 29
دهۆك : 30
زاخۆ : 32
هه‌ڵه‌بجه : 31
كه‌ركوك: 34
سۆران : 29
حاجی ئۆمه‌ران: 19
گه‌رمیان : 35
AM:10:25:10/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1064
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت