پلاسخارت.. له عێراقه‌وه بۆ لوبنان
وێستگه نیوزـ
دوای كۆتایی هاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی له عێراق، نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له ناوچه‌كه دوور ناكه‌وێته‌وه‌و ئه‌مجاره ده‌بێته نوێنه‌ری ئه‌و رێكخراوه له لوبنان.
جینین هێنیس پلاسخارت له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس نوسیویه‌تی: "ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی خۆی له لوبنان دیاریكردم".
پلاسخارت لە 1ی تشرینی دووەمی 2018ه‌وه نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ کاروباری عێراق و دوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی و بڕیاری كۆتاییهاتنی كاره‌كانی یونامی له عێراق، هه‌مان پۆستی له لوبنان پێدرا.
جینین ھێنس پلاسخارت لە دایکبووی 7ی نیسانی 1973یه‌وه، سیاسەتمەدار و دیپلۆماتکارێکی ھۆڵەندییەو ئەندامی پارتی گەل بۆ ئازادی و دیموکراسی ھۆڵەندایه.
PM:11:25:20/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1384
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت