ئەمریکا هاوخەمیی بۆ گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی و وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندی یاوەریان دەربڕی و پشتیوانیی خۆشی بۆ "خه‌ڵكی ئێران و خه‌باتیان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه بنچینهییهكان" دووپاتكرده‌وه.
ئه‌مرۆ دووشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت: ئەمریکا هاوخەمی فەرمی خۆی بۆ گیانلدەستدانی سەرۆکی ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی و وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمیر عەبدوڵاهیان، ئەندامانی دیکەی شاندەکەیان لە ڕووداوێکی هەلیکۆپتەردا لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران دەردەبڕێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راشیگه‌یاندوه:
گیانله‌ده‌ستدانی سه‌رۆك كۆماری ئێران، هه‌ڵوێستی سه‌ره‌كیمان به‌رامبه‌ر تاران ناگۆڕێت و لە کاتێکدا ئێران سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت، پشتیوانی خۆمان بۆ خەڵکی ئێران و خەباتی ئەوان بۆ مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان دووپات دەکەینەوە.
به‌پێی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه، دوای رووداوی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ی ره‌ئیسی، تاران داوای هاوكاریی له ئه‌مریكا كردووه، به‌ڵام وه‌ك به‌یاننامه‌كه ده‌ڵێت: واشنتن نه‌یتوانیوه هاوكارییه‌كانی بۆ تاران به‌رده‌ست بخات.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هەواڵی گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆمار و چەند بەرپرسێکی باڵای ئێران لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێک بەفەرمی پشتڕاستکرایەوە، میدیای فه‌رمیی ئێران رایگه‌یاند كه هەریەک لە سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران و چەند بەرپرسێکی دیکەی ئێران لە رووداوەکەدا گیانیانلەدەستداوە.
ئەو کەسانەی لە نێو هێلیکۆپتەرەکەدا بوون بریتی بوون لە، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆمار حسین ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوە ئایەتوڵا سەید محەمەد هاشم، ئیمام و خەتیبی پارێزگای ئازربایجانی رۆژهەڵات، مالیک رەحمەتی، پارێزگاری ئازربایجانی رۆژهەڵات، سەردار سەید مەهدی موسەوی، فەرماندەی فەیلەقی ئەنسارولمەهدی، فڕۆکەوانەکە و یاریدەدەری فڕۆکەوانەو کەسێکی دیکە کە تا ئێستا ناسنامەکەی نەزانراوە.
کاتژمێر سێی رۆژی یەکشەممە، دوای گەشتێکی سەرۆک کۆمار‌و وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک لە یاوەرانی بەمەبەستی کردنەوەی بەنداوێکی هاوبەشی نێوان ئێران و ئازربایجان سەردانی سەر سنووری هەردوو وڵاتیان کرد، بەڵام بەهۆی خراپی کەشوهەواوە، هێلیکۆپتەرەکەی لەناوچەی جوڵفای نێوان سنووری ئێران و ئازربایجان تووشی رووداو بوو.
PM:08:34:20/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 6308
جار خوێنراوهتهوه