سه‌نته‌ری میترۆ: كه‌مێكی دیكه‌ شاكار ستار ئازاد ده‌كرێت


وێستگه‌ نیوزـ

شەوی رابردوو لە بازگەی ئاشتی نزیكی كۆیە لەكاتی گەڕانەوەی لە سلێمانیەوە بۆ هەولێر میدیاكار، شاكار ستار، له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منی ده‌ستگیركرا.

به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌ نیوز، شاكار ستار كە وەك بێژەر كاری كردووە، شەوی رابردوو لە بازگەی ئاشتی نزیكی كۆیە لەكاتی گەڕانەوەی لە سلێمانیەوە بۆ هەولێر لە لایەن هێزێكی ئەمنییەوە دەستگیر كراوه‌.

تا ئێستا هێزە ئەمنییەكان هیچ روونكردنەوەیەكیان لەسەر دەستگیركردنی ناوبراو رانه‌گه‌یاندوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌ی ئه‌و میدیاكاره‌ش، رەحمان غەریب، رێكخەری سەنتەری میترۆ به‌ وێستگه‌ نیوز-ی راگەیاند: "بەدواداچونمان كردووەو بڕیارە كەمێكی تر ئازاد بكرێت."


PM:04:59:19/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 4348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو