گه‌نجێكی باكووری كوردستان هێرشی كرده سه‌ر پۆلیسی ئیسرائیل و كوژرا
وێستگه‌نیوز-
له شاری قودس، گه‌نجێكی باكووری كوردستان به چه‌قۆ هێرشی كرده سه‌ر پۆلیسی ئیسرائیل و پۆلیسێكی بریندار كرد، له كاردانه‌وه‌دا گه‌نجه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسێكه‌وه كوژرا.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30ی نیسانی 2024 له شاری قودس (ئۆرشه‌لیم) هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی پارێزگای رووها (ئورفه) هێرشی كرده سه‌ر پۆلیسی ئیسرائیل.
پۆلیسی ئیسرائیل له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 12:30 خوله‌كی نیوه‌ڕۆ له ده‌روازه‌ی سه‌هیره (هێرۆد)، كه‌سێك به ساتۆره (چه‌قۆی گه‌وره) هێرشی كرده‌سه‌ر پۆلیس".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌وه‌ڵامدا پۆلیس ته‌قه‌ی لێ‌كرد و كوشتی، پۆلیسێكی ئیسرائیلیش بریندار بوو.
وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌شێك له میدیاكانی توركیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سه ناوی حه‌سه‌ن ساكڵانان بووه و له ناوچه‌ی ئه‌یوبیه‌ی رووها نیشته‌جێ بووه. ته‌مه‌نی 34 ساڵ بووه و له گوندی كه‌په‌ز-ی سه‌ر به ناوچه‌ی خهلیلییه پێشنوێژ بووه.
به‌پێی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان، دوێنێ دووشه‌ممه 29ی نیسانی 2024 حه‌سه‌ن ساكڵانان له ئوردونه‌وه چووه‌ته ناو ئیسرائیل.
PM:08:40:30/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت