به‌ریتانیا.. گه‌نجێك بە شمشێرەوە هێرشیكرده‌سه‌ر خه‌ڵك و منداڵێكی 13 ساڵانی كوشت
وێستگه نیوزـ
لە وێستگەیەکی میترۆی لەندەن-ی پایتەختی بەریتانیا، گه‌نجێك بە شمشێرەوە هێرشیکردوەتە سەر دوو ئەفسەری پۆلیس و چەند کەسێکی مه‌ده‌نی و به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان منداڵێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵ كوژراوه.
لەدوای ڕووداوەکەشەوە لای خۆیەوە خزمەتگوزاری ئەمبولانسی لەندەن ڕایگەیاند، کارمەندانی فریاکەوتن چارەسەری پێنج کەسیان کردوە و گواستویاننەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دواتر و به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه، یه‌كێك له برینداره‌كان گیانی له‌ده‌ستداوه كه منداڵێكی 13 ساڵانه.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس، ڕووداوەکە وەک بە تیرۆر مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت، پۆلیسی لەندەنیش ڕایگەیاند، ئەو گه‌نجه‌ی لە شوێنی ڕووداوەکە دەستگیرکراوە تەمەن 36 ساڵە.
پۆلیسی له‌نده‌ن باسی له‌وه‌شكردوه كه سه‌ره‌تا په‌یوه‌ندییان پێوه‌كراوه كه له ناوچه‌یه‌كی نزیك میترۆی هینۆ ئۆتۆمبیلێك خۆی كێشاوه به ماڵێكدا و دواتر ئه‌و گه‌نجه به شمشێره‌كه‌یه‌وه ده‌ركه‌وتوه‌و به‌كوێرانه په‌لاماری خه‌ڵكی داوه.
به‌هۆی خۆپیشاندان و ناره‌زاییه‌كانی ئه‌مدواییه كه بۆ پشتیوانیكردن له غه‌ززه ئه‌نجامدرا، له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا گرژی و ئاڵۆزی و پشێویی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
PM:03:23:30/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 23448
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت