توركیا سزای ئینستاگرام ده‌دات
وێستگه‌نیوز-
ده‌سه‌ڵاتی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری و په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا ڕۆژی هه‌ینی بلۆككردنی پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای ئینستاگرامی راگه‌یاند، به‌بێ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی بلۆككردنه‌كه دیاری بكات.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی توركیا دوای لێدوانه‌كانی فه‌خره‌دین ئاڵتون، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا دێت، كه تیایدا ره‌خنه‌ی له پلاتفۆرمه‌كه گرت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به "بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی بڵاوكردنه‌وه‌ی پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ كوشتنی ئیسماعیل هه‌نیه سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس" وه‌سفی كرد.
ئاڵتۆن له پلاتفۆرمی "X” وتی: "زۆر به ساده‌یی ئه‌وه ته‌نها سانسۆره”، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه پلاتفۆرمی "ئینستاگرام” هۆكاری بڕیاره‌كه‌ی نه‌گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ هیچ پێشێلكارییه‌كی سیاسه‌تی پلاتفۆڕمه‌كه.
كۆمپانیای مێتا كه خاوه‌نی پلاتفۆرمه‌كه‌یه، تا ئێستا هیچ لێدوانێكی له‌سه‌ر نه بلۆككردنه‌كه و لێدوانه‌كانی ئاڵتۆن نه‌داوه.
ده‌سه‌ڵاتی توركیا ئه‌و بڕیاره‌ی كه ئه‌مڕۆ 2ی ئاب ده‌ریكرد له ماڵپه‌ڕی خۆی بڵاوكرده‌وه.
به‌هۆیه‌شه‌وه ئێستا ده‌ستگه‌یشتن به ئینستاگرام كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین پلاتفۆرمه‌كانی سۆشیاڵ میدیا له جیهان دا، له توركیا ئه‌سته‌مه و به‌كارهێنه‌ران كێشه‌یان هه‌یه له چوونه نێو پلاتفۆرمه‌كه.
كاتێك پرسیار له ماڵپه‌ڕی دامه‌زراوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری (BTK)ی توركیا ده‌كرێت، ده‌نووسرێت، "به‌كارهێنه‌رانی سۆشیاڵ میدیا له به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، دووی ئابه‌وه ناتوانن بچنه نێو ئینستاگرام."
له ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا نووسراوه "instagram.com" به بڕیاری دامه‌زراوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری له 02/08/2024 و ژماره 490.05.01.2024.-608983 رێگری لێكراوه".
دوای ئه‌وه‌ی ئیسماعیل هه‌نییه، به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسیی حه‌ماس، له شوێنی مانه‌وه‌ی له تارانی پایته‌ختی ئێران كوژرا، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا ئینستاگرام پۆسته‌كانی سه‌باره‌ت به هه‌نییه بلۆك كردووه.
ئینستاگرام له‌لایه‌ن كۆمپانیای مێتاوه خاوه‌ندارێتیی ده‌كرێت كه خاوه‌نی فه‌یسبووك، وه‌تسئه‌پ و سرێدزیشه. به‌پێی یاساكانی مێتا، ئیسماعیل هه‌نییه له نێو لیستی تیرۆردایه و پۆستكردن له‌باره‌یه‌وه قه‌ده‌غه‌یه.
AM:10:23:02/08/2024
ئه‌م بابه‌ته 1476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت