یەکێتی ئەوروپا: 60 ملیۆن یۆرۆمان بۆ پشتیوانی کەرتی تەندروستی هەرێم و کۆچبەران تەرخانکراوە


وێستگەنیوز_

تۆماس سیلەر لە پەراوێزی دیداری مێری رایگەیاند، لە پشتیوانی خۆیان بۆ کەرتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی دۆسیەی کۆچبەران بەردەوام دەبن، بۆ ئەم مەبەستەش 60 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەو دۆسیەیە تەرخان کراوە.

تۆماس سیلەر، باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق  وتی: خۆشحاڵین هەڵبژاردن بەڕێوەچوو، بەگوێرەی زانیارییەکانمان بەشێوەیەکی شیاو و شەفاف و دادپەروەرانە بەڕێوەچوو، هەروەها رێژەی بەشداری دەنگدەران زیادی کردووە ئەمەش سەرکەوتنە.

ئاماژەی بەوەشکرد: بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن سەرکەوتن بووە بۆ کوردستان و عێراق و خەڵکەکەی، لە پەیوەندییە سیاسییەکانمان بەردەوامین و هەروەها دەمانەوێت لە پشتیوانی خۆمان بۆ کۆمەڵگەی مەدەنی، کەرتی تەندروستی و بەرەوپێشچوون، دروستکردنی دەرفەتی کار بەردەوام بین.

وتیشی، دۆسیەی کۆچکردنیش هەیە و چەندین عێراقی و کورد بەبێ رێگەپێدان لە ئەوروپان، پێویستە لەوبارەیەوەش چارەسەر بدۆزینەوە بۆیە 60 ملیۆن یۆرۆمان تەرخان کردووە بۆ فەراهامکردنی دۆخێك لە عێراق و هەرێمی کوردستان تا خەڵك لێرە بمێننەوە، ئەویش لەڕێگەی دروستکردنی دەرفەتی کار، زیادکردنی پەروەردە، هەروەها باوک و دایك لە خێزانێک کار بکەن تا پارە بۆ ماڵەوە دەستەبەر بکەن.


PM:09:56:29/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو