ناتانیاهۆ: ئاشتی ده‌خه‌مه به‌رده‌ست وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه
وێستگه‌نیوز-
بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئاشتی ده‌خه‌مه به‌رده‌ست وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه، ده‌شڵێت: "ئاشتییه به‌رامبه‌ر به ئاشتی".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئێمه به شوێن ئامرازه‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ره‌كان و سه‌ركه‌وتنێكی یه‌كلایكه‌ره‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن، ئه‌مه پلانێكی روونه و جێبه‌جێی ده‌كه‌ین".
سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئێران وتی: "گورزێكمان ئاراسته‌ی ئێران و باڵه‌كانی كرد و نه‌یانتوانی وه‌ڵام بده‌نه‌وه. ئێمه تواناكانی ئێرانمان بۆ به‌رهه‌مهێنانی موشه‌ك كرده ئامانج و سوپاسی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین كه یارمه‌تییان داین".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ئێمه به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان كارده‌كه‌ین و ستراتیژمان بریتییه له لێكهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به‌ره‌ی شه‌ڕ و رێگریكردن له‌وه‌ی ئێران ببێته خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی".
ناتانیاهۆ له‌سه‌ر لێدوانه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: "راگرتنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، له‌سه‌رو هه‌موو كاره‌كانمانه‌وه‌یه و ناتوانم له‌م باره‌یه‌وه پلانه‌كانمان بۆ ئێوه بخه‌مه‌ڕوو".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد: "هه‌ر كه حه‌ماس توانای كۆنترۆڵكردنی غه‌ززه‌ی له ده‌ستدا و حزبوڵا له سنور دوورخرایه‌وه، ئه‌و كات له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زیاتری وڵاتانی عه‌ره‌بی، به‌دوای درێژه‌پێدانی پرۆسه‌ی رێكه‌وتننامه‌ی ئیبراهیمدا ده‌گه‌ڕێم".
باس له‌وه‌شده‌كات: "ئاشتی ده‌خه‌مه به‌رده‌ست وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه، به‌ڵام ئاشتی به‌رامبه‌ر به ئاشتی ده‌بێت، ئاشتییه‌ك له‌سه‌ر هێز دامه‌زرابێت".
ڕێككه‌وتننامه‌كانی ئیبراهیم (Abraham Accords) ئه‌و ڕێكه‌وتننامانه‌ن كه له ساڵی 2020 له سه‌رده‌می تره‌مپ واژۆ كران. ئه‌م رێكه‌وتنانه بریتین له ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له نێوان ئیسرائیل و چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی.
سه‌ره‌تا ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو و به‌حره‌ین واژۆیان كرد، دواتر سودان و مه‌غریبیش په‌یوه‌ست بوون پێیه‌وه.
مه‌به‌ست له "ڕێكه‌وتننامه‌كانی ئیبراهیم" ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان و په‌ره‌پێدانی بازرگانی و گه‌شتیاری و هاوكاری ئابووری و ته‌كنه‌لۆژی و هاوكاری ئه‌منی و سه‌ربازییه.
ناوه‌كه‌ش (ئیبراهیم) له ناوی پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم وه‌رگیراوه، وه‌ك هێمایه‌ك بۆ باوكی هه‌ر سێ ئایینه یه‌كتاپه‌رستییه‌كه (ئیسلام، مه‌سیحی و جووله‌كه).
AM:12:01:29/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1000
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت