كه‌ناڵی كانی ئیسرائیلی: حه‌ماس پێشنیاری "هه‌موو به‌رامبه‌ر هه‌موو" ده‌خاته‌ڕوو
وێستگه‌نیوز-
كه‌ناڵی كانی ئیسرائیلی به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌كان له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ره‌وه بڵاویكرده‌وه كه حه‌ماس پێشنیارێكی نوێی به‌ناوی "هه‌موو به‌رامبه‌ر هه‌موو" خستووه‌ته‌ڕوو.
سه‌رچاوه‌كانی كه‌ناڵه ئیسرائیلیه‌كه باسیان له‌وه كردووه كه پێشنیاره‌كه‌ی حه‌ماس به واتای "ئازادكردنی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به بارمته‌گیراون له به‌رامبه‌ر وه‌ستانی شه‌ڕ و كشانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی و ده‌ستبه‌جێ له كه‌رتی غه‌ززه".
به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن "كان"ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ـ سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌له‌ستینی له قه‌ته‌ره‌وه ده‌ڵێت: "دوای تیرۆركردنی یه‌حیا سنوار، چیتر هیچمان نه‌ماوه له‌ده‌ستی بده‌ین و پابه‌ندین به مه‌رجه‌كانی خۆمانه‌وه"،.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "دوای كۆتاییهاتنی گفتوگۆكان له ده‌وحه، راوێژكاری له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی له غه‌ززه ده‌كرێت، دواتر حه‌ماس بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و ئاراسته‌یه ده‌دات كه ده‌یگرینه‌به‌ر".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌م بابه‌ته به‌خێرایی نابێت، چونكه به‌هۆی كێشه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ده‌وحه و غه‌ززه چه‌ند ڕۆژێكی ده‌وێت".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ڕۆژنامه‌ی تایمز ئۆف ئیسرائیل ئاشكرای كردووه كه یۆواڤ گالانت وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل هۆشداریی داوه‌ته بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیران كه "هه‌وڵه‌كانی جه‌نگ بێ ئامانج بوون و ده‌بێت دووباره چڕبكرێنه‌وه".
لای خۆیه‌وه كه‌ناڵی 12 ئاشكرای كرد كه "تا ئه‌و كاته‌ی ئیسرائیل پێداگری له‌سه‌ر كۆتایی نه‌هێنان به هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كه‌ی دژی حه‌ماس بكات، ئه‌گه‌ری به‌دیهێنانی پێشكه‌وتن له دانوستانه‌كاندا گوماناوییه".
ڕۆژی شه‌ممه چه‌ند سه‌د كه‌سێك له ئیسرائیل خۆپیشاندانیان كرد به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن بۆ ئازادكردنی ئه‌و بارمتانه‌ی كه له كه‌رتی غه‌ززه راگیراون.
پێده‌چێت حه‌ماس نزیكه‌ی 100 بارمته‌ی ئیسرائیلی له كه‌رتی غه‌ززه له‌ژێر ده‌ست بێت كه به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كانی ئیسرائیل نزیكه‌ی نیوه‌یان له ژیاندا ماون.
PM:09:16:28/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت