نه‌عیم قاسم كێیه كه وه‌ك ئه‌مینداری گشتی حزبوڵا هه‌ڵبژێردرا؟
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ی تشرینی یه‌كه‌می 2024، حزبوڵای لوبنانی رایگه‌یاند نه‌عیم قاسم وه‌ك ئه‌مینداری گشتی حزبوڵا هه‌ڵبژێردرا، هه‌ندێك كه‌س پێیانوایه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی حزبوڵا ئاماده‌كاریی بۆ شه‌ڕێكی دوور و درێژ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌كات.
حزبوڵا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند هه‌ڵبژاردنی نه‌عیم قاسم، به گوێره‌ی ئه‌و میكانیزمه بووه كه له ناوخۆی حزبدا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مینداری گشتی پشتی پێده‌به‌سترێت و نه‌عیم قاسم جێگری ئه‌مینداری گشتی حزب بوو.
داود ره‌مال نووسه‌ر و توێژه‌ری كاروباری سیاسی، له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی سكای نیوزی عه‌ره‌بی ده‌ڵێت:
*یه‌كه‌م لێدوانم ئه‌وه‌یه نه‌عیم قاسم ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه هیچ گومانێك له‌وه‌دا نه‌ماوه‌ته‌وه كه خودی خۆی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شورای حزبوڵا له لوبنان نین و لوبنانیان به‌جێهێشتووه.
*ئه‌وه‌ی پێشتر ده‌رباره‌ی نه‌عیم قاسم ده‌وترا كه رۆشتووه بۆ تاران، به باوه‌ڕی من راست ده‌رچوو.
*هه‌ر هێنده‌ی وه‌ك ئه‌مینداری گشتی هه‌ڵبژێردرا، له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه به ئامانج ده‌گیرێت.
*هه‌ڵبژاردنی نه‌عیم قاسم، كاریگه‌ری له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه كه بریتییه له كۆنترۆڵكردنی ئه‌و په‌شێوی و فه‌وزایه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا، دووچاری حزبوڵا هاتووه.
*ئه‌م گۆڕانكاری و پێشهاتانه، مانای وایه شه‌ڕه‌كه درێژه ده‌كێشێت و ئه‌مه‌ش جێگای داخه.
*به‌وه‌دا حزب سكرتێری گشتی هه‌ڵبژاردووه، مانای خۆئاماده‌كردنه بۆ شه‌ڕێكی دوور و درێژ له‌گه‌ڵ ئیسرائیلییه‌كان.
*ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڵبژێردراوه، كه‌سێكی ناسراوه و په‌یوه‌ندییه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای لوبنانیدا هه‌یه.
*ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی نه‌یاری حزب بوون، زۆرجار ده‌ڕۆشتن بۆ نوسینگه‌كه‌ی نه‌عیم قاسم و له‌وێ بیروڕای خۆیان ده‌رده‌بڕی.
*ئه‌و به پله‌ی نایاب كه‌سێكی ئیدارییه، به‌و پێیه‌ی توانای به‌ڕێوه‌بردنی هه‌یه. به‌ڵام سیفه‌تێكی بنه‌ڕه‌تی نییه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌شێك نه‌بووه له تیمی سه‌ره‌كی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا.
*ئه‌ركێكی قورسی له‌به‌رده‌مدایه كه بریتییه له سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه و پێكهێنانه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی نوێی حزبه‌كه‌ی.
نه‌عیم قاسم كێیه؟
كه‌سایه‌تییه‌كی دیار و ناسراوی حزبوڵایه، ته‌مه‌نی 71 ساڵه، له ساڵی 1992وه، جێگری ئه‌مینداری گشتی حزب بووه.
*له سه‌رده‌می حوكمڕانی ئه‌مینداری پێشووتری حزبوڵا عه‌باس موسه‌وی كه ساڵی 1992 له رێگه‌ی هه‌لیكۆپته‌رێكی ئیسرائیله‌وه كوژرا، نه‌عیم قاسم جێگری ئه‌مینداری حزب بووه. دوای ئه‌وه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ده‌بێت به ئه‌مینداری گشتی حزب، نه‌عیم له پۆسته‌كه‌ی خۆیدا ده‌مێنێته‌وه.
*له بزووتنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ل-ی لوبنانی كه له ساڵی 1974 دامه‌زراوه، ده‌ستی به كار و چالاكی سیاسی كردووه. ساڵی 1979 و له‌گه‌ڵ به‌رپابوونی شۆڕشی ئێرانی، شۆڕشێك كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر فیكری سیاسی زۆرێك له چالاكوانه شیعه گه‌نجه‌كانی لوبنان هه‌بوو، وازی له بزووتنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ل هێناوه.
*به‌شداری له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا كردووه كه بووه‌هۆی پێكهێنانی حزبوڵا. تا ماوه‌یه‌كی زۆر، یه‌كێك بووه له دیارترین وته‌بێژه‌كانی حزبوڵا و دیدار و چاوپێكه‌وتنی زۆری له‌گه‌ڵ میدیا بیانییه‌كان سازداوه.
*سه‌روه‌ختێك به‌هۆی شه‌ڕی غه‌ززه‌وه، شه‌ڕی حزبوڵا له سنوره‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌ستپێده‌كات، نه‌عیم قاسم له مانگی حوزه‌یرانی رابردوو رایگه‌یاند بڕیاری حزبوڵا فراوان نه‌كردنی سنوری شه‌ڕه‌كه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، ئه‌وا ده‌چێته ناو شه‌ڕه‌كه‌وه.
*ساڵی 1953 له ناوچه‌ی ئه‌لبه‌سته له به‌یروت هاتووه‌ته دونیاوه، ره‌چه‌ڵه‌كی خێزانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌فرفیلا له باشوری لوبنان كه زۆرینه‌یان شیعه‌ن، هاوسه‌رگیری كردووه و شه‌ش منداڵی هه‌یه.
PM:04:47:29/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1084
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت