به‌رپرسێكی پێشووی ئیسرائیل به‌سه‌رهاتێكی یه‌حیا سنوار له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كانی زیندانه‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه
یه‌حیا سنوار سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس
وێستگه‌نیوزـ
یه‌عقوب ئیمانویل، به‌رپرسی ئاسایشی پێشووی زیندانه‌كانی ئیسرائیل، دوێنێ سێشه‌ممه 23ی ته‌موزی 2024، ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی ئاشكرا كرد كه یه‌حیا سنوار سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له عه‌ززه، له ماوه‌ی زیندانیكردنه‌كه‌یدا پاسه‌وانه‌كانی پێده‌ترساند.
رۆژنامه‌ی "مه‌عاریف"ی ئیسرئیل له‌زاری یه‌عقوب ئیمانویله‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، سنوار هه‌ڕه‌شه‌ی له پاسه‌وانه‌كانی كردووه و پێی وتوون: "چاوه‌ڕێكه‌ن، رۆژێك دێت ئازاد ده‌كرێم و لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م".
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌و جۆره هه‌ڕه‌شه و لێدوانانه، ترس و نیگه‌رانی له نێوان پاسه‌وانه‌كاندا بڵاوده‌كرده‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئیمانوێل باس له قه‌ره‌باڵغی زیندانه‌كانی ئیسرائیل ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه ئه‌وه‌نده قه‌ره‌باڵغ نه‌بوایه، ده‌مانتوانی زۆرێك له ده‌ستگیركراوه‌كان، له ژوری تاكه كه‌سی زیندانی بكه‌ین".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئێمه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بارودۆخه خراپه‌كه، پێویستمان به‌وه‌یه زیندانی زیاتر دروست بكه‌ین" و پێشنیازی كردووه له‌سه‌ر سنوری باكوری ئیسرائیل، گرتوخانه‌ی دیكه‌ی دروست بكرێت.
ئه‌م به‌رپرسه‌ی پێشوی ئاسایشی زیندانه‌كانی ئیسرائیل، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه له پێناو دانانی سنورێك بۆ هه‌ڕه‌شه‌كان و باشتركردنی بارودۆخی گیراوه‌كان، كێشه‌كه پێویستی به چاره‌سه‌ری ریشه‌یی هه‌یه.
سنوار زیندانی ژماره 7 ملیۆن و 333 هه‌زار و 335 (7333335) بووه، ساڵی 1989 ده‌ستگیركراوه و تا ساڵی 2011 له زیندانه‌كانی ئیسرائیل‌دا ماوه‌ته‌وه، دواتر له‌و ساڵه‌دا ئازاد ده‌كرێت.
PM:12:37:24/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت