فڕۆکەیەک کە 19 کەسی هەڵگرتبوو کەوتە خوارەوە

‌وێنە: AFP

وێستگەنیوز - AFP

له‌ نیپاڵ فڕۆكه‌یه‌ك به‌ 19 سه‌رنشینه‌وه‌ كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و ژماره‌یه‌كیان گیانیان له‌ ده‌ستدا، هاوكات فڕۆكه‌وانه‌كه‌ رزگار كراوه‌.


پۆلیسی نیپاڵ بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ته‌مموزی 2024، فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر کە 19 سه‌رنشینی هەڵگرتبوو لە کاتی بەرزبوونەوەی لە فڕۆکەخانەی کاتماندۆوە کەوتە خوارەوە.

به‌ وته‌ی پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌، لە ئەنجامدا "ژمارەیەک" گیانیان لەدەستداوه‌، هاوکات فڕۆکەوانەکە رزگارکرا.

پۆلیسی نیپاڵ باسی له‌وه‌شكردووه‌، فڕۆکەوانەکە رزگارکراوە و چارەسەری بۆ دەکرێت، ژمارەیەکی زۆر لەو 19 سەرنشینەش لە ژیاندا نەماون.


AM:10:41:24/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت