مۆسکۆ.. بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێك دوو کەس بریندار بوون


وێستگه‌نیوزـ

لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا دوو کەس برینداربوون و گومان دەکرێت تەقینەوەکە بە هۆی بۆمبی چێندراوەوە بووبێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ته‌مموزی 2024، میدیای رووسیا بڵاویکردەوە کە لە بەردەم باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی باکووری مۆسکۆ، ئۆتۆمبێلێک تەقیوه‌ته‌وه‌ و بە هۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە پیاوێکی 49 ساڵ بووە، لەگەڵ ژنێکدا برینداربوون.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە هێزە ئەمنییەکان بە مەبەستی لێکۆڵینەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.

کەناڵی رووسیالیەوم بڵاویکردەوە کە بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان تەقینەوەکە لە رێی بۆمبی چێندراوەوە ئەنجامدراوە.


AM:09:31:24/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت