كهشناسی ئێران: 12 پارێزگا روبهڕووی شهپۆلێكی بههێزی باو باران دهبنهوه
وێنەیەکى پێشتری لافاو لە سیستان و بەلوچستانى ئێران
وێستگهنیوزـ
کەشناسیی ئێران رایگەیاند، 12 پارێزگا بەهۆی شەپۆڵێکی ناسەقامگیری کەشوهەواوە رووبەڕووی شهپۆلێكی بههێزی با و باران دهبنهوه.
کەشناسیی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە 22ى تەممووزی 2024 رایگهیاند، لە پارێزگاکانی ورمێ، ئازەربایجانی رۆژهەڵات، ئەردەبیل، گوڵستان، مازەندەران، خوراسانی باکوور، سێمنان، تاران، ئەلبورز و قەزوین، هورمزگان و سیستان و بەلوچستان، پێشبینیدەکرێت گۆڕانکاریی کتوپڕی کەشوهەوا رووبدات.
دەزگای کەشناسیی ئێران دەڵێت، چاوەڕواندەکرێت شەپۆلێکی بەهێزی با و باران روو لەو پارێزگایانە بکات، ئەو پارێزگایانەی نزیک بە کەنارە ئاوییەکانن ئەگەری دروستبوونی لافاو تیایاندا هەیە.
کەشناسیی ئێران داوا لە خەڵکی ئەو 12 پارێزگایە دەکات، بۆ کاری پێویست نەبێت، لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە.
AM:11:37:22/07/2024
ئهم بابهته 3820
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت