کرێملین لەسەر هەوڵی تیرۆرکردنی ترەمپ هاتەدەنگ
وێستگه نیوزـ
کرێملین دوای هەوڵی تیرۆرکردنەکەی ئهمرۆی ترەمپ هەر جۆرە توندوتیژییەک لە چوارچێوەی کاری سیاسیدا ئیدانە دەکات
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کرێملین، ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی تەمموز، لە لێدوانێکدا لەسەر هەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا پشتڕاستی کردەوە، کە کرێملین "هەر دەرکەوتنێکی توندوتیژی وەک بەشێک لە خەباتی سیاسی بە توندی ئیدانە دەکات".
ئەو بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند "دوای چەندین هەوڵ بۆ دوورخستنەوەی ترەمپ لە گۆڕەپانی سیاسی بە بەکارهێنانی ڕێگای یاسایی، وەک دادگایکردن و هەوڵدان بۆ لەکەدارکردنی ناوبانگی سیاسی، بۆ هەموو چاودێرانی دەرەوە ڕوون ببوەوە کە ژیانی لە مەترسیدایە.
ناوبراو لەهەمانکاتیشدا جەختی لەوە کردەوە، کە پێمانوانییە ئەم هەوڵە بۆ تیرۆرکردنی ترەمپ لەلایەن ئیدارەی ئێستاوە ڕێکخرابێت".
PM:05:45:14/07/2024
ئهم بابهته 1388
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت