بزانه‌ جۆ بایدن و تره‌مپ له‌ دیبه‌یته‌كه‌دا چییان به‌یه‌كتر وت


وێستگه‌ نیوزـ

دیبه‌یته‌كه‌ی جۆ بایدن كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، دژ به‌ دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی كۆمارییه‌كان و سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، تووند بوو.

به‌ڵام یه‌كێك له‌ سیما دیاره‌كانی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ گه‌رموگوڕه‌، كه‌ له‌ ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌، به‌ كاتی ناوخۆی ئه‌مریكا، له‌ شاری ئه‌تلانتا و له‌ ویلایه‌تی جۆرجیا به‌ڕێوه‌چوو، بریتی بوو له‌ قسه‌وتن و سوكایه‌تیكردن به‌ یه‌كتری.

جۆ بایدن و تره‌مپ له‌ كاتی هاتنه‌ژووره‌وه‌یان بۆ سه‌ر سه‌كۆی دیبه‌یته‌كه‌، ته‌وقه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌ك نه‌كرد و له‌ دیبه‌یته‌كدا به‌ تووندی دابه‌زینه‌ سه‌ر یه‌كتر.

دیارترین ئه‌و سوكایه‌تیانه‌ی بایدن له‌م دیبه‌یته‌دا، ئاراسته‌ی تره‌مپ-ی كرد، بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌:
*تره‌مپ خراپترین سه‌رۆكی ئه‌مریكایه.‌
*ته‌نانت جێگره‌كه‌شی مایك پنس پشتگیری ناكات.
*تۆ منداڵی.. ئه‌مه‌ دوای دروستبوونی مشتومڕ ده‌رباره‌ی كارامه‌ییه‌كانی یاری گۆڵف.
*من ئێستا سه‌یری كه‌سێكی تۆمه‌تبار ده‌كه‌م.
*تره‌مپ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ری فیلمه‌ رووته‌كان "ستۆرمی دانیڵز" هه‌بووه‌، له‌ كاتێكدا ژنه‌كه‌ی دوو گیان بووه‌.
*تره‌مپ ئه‌خلاقی پشیله‌ی سه‌ر شه‌قامه‌كانی هه‌یه‌.
*تره‌مپ ده‌رباره‌ی "دزینی هه‌ڵبژاردنه‌كان" درۆ ده‌كات.
*تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی كۆچ، زیاده‌ڕه‌وی و درۆ ده‌كات.
*تره‌مپ شایه‌نی ئه‌وه‌ نییه‌ سه‌رۆك بێت.
*تۆ گه‌مژه‌یت
*تۆ دۆڕاویت/ فاشلیت

دیارترین ئه‌و سوكایه‌تیانه‌ی تره‌مپ هه‌وڵیدا ئاراسته‌ی بایدن-ی بكات، بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌:
*هانته‌ر-ی كوڕی بایدن تاوانباره‌ (هانته‌ر به‌ تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌ك به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی سزا دراوه‌).
*بایدن له‌ مێژووی وڵاته‌كه‌ماندا خراپترین سه‌رۆكه‌.
*ئه‌گه‌ر سه‌رۆكێكی راسته‌قینه‌ هه‌بوایه‌، ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی روسیا رێزی لێبگرتایه‌، ئه‌وا ئۆكرانیای داگیر نه‌ده‌كرد.
*بایدن له‌ ئه‌فغانستان خراپ بوو، پوتن ئه‌مه‌ی له‌به‌رچاو گرت و چاودێری بێتواناییه‌كه‌ی كرد.
*بایدن وه‌ك فه‌له‌ستینییه‌كان وایه‌، ئه‌و "فه‌له‌ستینییه‌كی خراپه‌"، ئه‌مه‌ وه‌ك تۆمه‌تێك بۆ بایدن كه‌ له‌سه‌ر حسابی ئیسرائیل، پشتگیری فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌كات.
*ئه‌گه‌ر سه‌رۆكێكی مه‌زنمان هه‌بوایه‌، پێویستی به‌وه‌ نه‌ده‌كرد خۆم كاندید بكه‌م.
*خۆم كاندید كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بایدن چی خراپكردووه‌ چاكیبكه‌مه‌وه‌.
*تره‌مپ زیادبوونی ژماره‌ی كۆچبه‌ران له‌ ئه‌مریكا، به‌ "تاوانی بایدن بۆ كۆچبه‌ران" وه‌سفی كرد.
*له‌ جه‌نگی سێیه‌می جیهانی نزیكده‌بینه‌وه‌ و جیهان له‌ ته‌قینه‌وه‌دایه‌، هۆكاره‌كه‌ی نه‌بوونی رێزه‌ بۆ ئه‌مریكا له‌سه‌رده‌می حوكمڕانی بایدن.


PM:07:57:28/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 1012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو