سبه‌ینێ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا ده‌ستپێده‌كات
وێستگه‌نیوز-
بڕیاره سبه‌ینێ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا ده‌ستپێبكات و تیایدا 47هه‌مین سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته هه‌ڵبژێردرێت كه كێبڕكێكه له‌نێوان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشوو و كاندیدی كۆمارییه‌كان و كامالا هاریس جێگری سه‌رۆكی ئێستا و كاندیدی دیموكراته‌كاندایه.
سبه‌ینێ سێشه‌ممه 5ی تشرینی دووه‌می 2024، له كاتژمێر 7ی به‌یانی به‌كاتی ئه‌مریكا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌و وڵاته ده‌ستپێده‌كات كه نزیكه‌ی 240 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
هاوكات زیاتر له 94 هه‌زار بنكه‌ی ده‌نگدان له 50 ویلایه‌ته‌كه‌ی ئه‌مریكا و هه‌رێمی كۆلۆمبیا ده‌كرێته‌وه.
پێشبینی ده‌كرێت خولی هه‌ڵبژاردنی ئێستا به‌رزترین به‌شداری له مێژووی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به‌خۆیه‌وه ببینێت.
به‌پێی یاسای ئه‌و وڵاته سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌سیستمی كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێت كه كۆی گشتی ده‌نگه‌كانی 538ه و بۆ ئه‌وه‌ی كاندیده‌كه ببێته براوه، پێویسته 270 ده‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌ڵبژاردن یان زیاتر به‌ده‌ستبهێنێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌دا ، 435 ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكاش هه‌ڵده‌بژێردرێن، هه‌روه‌ها له كۆی 100 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیران 34یان هه‌ڵده‌بژێردرێن.
PM:11:05:04/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 672
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت