میدیای ئیسرائیل: نەتەنیاهۆ ئامادەکاری بۆ کۆتایی پێهێنانی جەنگی لوبنان دەکات
وێستگەنیوز_
ئیسرائیل ئامادەكاری دەكات بۆئەوەی لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا هێرش و بۆردوومانەكانی بۆسەر لوبنان كۆتایی پێبهێنێت.
كەناڵی 12ی ئیسرائیلی لە زاری سەرچاوەیەكی باڵای سەربازیی وڵاتەكەیەوە بڵاویكردووەتەوە، دوای زیاتر لە مانگێك لە دەستپێكردنی هێرش و بۆردومانەكانی وڵاتەكەی بۆ سەر هەموو ئەو ناوچانەی باشووری لوبنان كە بارەگا و حەشارگەكانی حزبوڵایان لێبووە، لەئێستادا زۆربەی ئەو ناوچانەی لە چەكدارانی حزبووڵا پاككراونەتەوە و سوپای ئیسرائیل توانیوویەتی مەترسییەكان لە سنوورەكانی وڵاتەكەی نەهێڵێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەوپێیەی رەوشی ئێستا بەرەو ئەوە دەچێت سوپای ئیسرائیل سەرجەم ئەو ئامانجانە بەدیبهێنێت كە بۆی دیاریكرابوو لە پێناو پاراستنی ئاسایشی سنوورەكان، بۆیە ئامادەكاری كراوە بۆئەوەی لە ماوەی 10 بۆ 14 رۆژی داهاتوودا كۆتایی بە هێرش و بۆردومانەكان و شەڕ لە لوبنان بهێنرێت.
هاوکات، بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئامادەکاری دەستپێکردووە و دەوترێت، "هەموو چاوەکان روودەکەنەوە ناوبراو بۆ کۆتایی هێنان بەو جەنگە."
AM:10:48:04/11/2024
ئهم بابهته 680
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت